به ڤیدیۆ.. گۆڵپارێزێك به هه‌ڵه‌یه‌كی كوشنده تووشی شه‌رمه‌زاری بوو
له یاریی نێوان هه‌ڵبژارده‌ی سوید و بیلارووسیا كه له میانه‌ی یارییه‌كانی پاڵاوتنی ئه‌ورووپا بۆ گه‌یشتن به مۆندیالی 2018ـی رووسیا به‌ڕێوه چوو، گۆڵپارێزی بیلارووسیا هه‌ڵه‌یه‌كی كوشنده‌ی كرد و تیپه‌كه‌شی تووشی شكستێكی گه‌وره كرد.
له خوله‌كی 49ـی گێمی دووه‌م هێرشبه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی سوید (ئیمێل فۆرسبێرگ) لێدانێكی زۆر ئاسانی ئاراسته‌ی گۆڵی به‌رامبه‌ر كرد، به‌ڵام ئه‌ندرییه گۆربۆنۆڤ، گۆڵپارێزی هه‌ڵبژارده‌ی بیلارووسیا نه‌یتوانی تۆپه‌كه كۆنترۆڵ بكات و به نێو لینگی تۆپه‌كه تێپه‌ڕی.
دوای ئه‌م رووداوه، هه‌ڵبژارده‌ی سوید دوو گۆڵی دیكه‌شیان تۆمار كرد و یارییه‌كه‌یان به 4 گۆڵی خاوێن برده‌وه و به كۆكردنه‌وه‌ی 10 خاڵ خانه‌ی دووه‌میان له كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م گرت، هه‌ڵبژارده‌ی بیلارووسیاش به ته‌نیا 2 خاڵ له خانه‌ی پێنجه‌م كۆمه‌ڵه‌كه مایه‌وه.