به‌م سێ هه‌نگاوه هه‌نگوینی باش بناسه‌وه
رێگه‌یه‌كیان به‌كارهێنانی قه‌ڵه‌م جافه
K24 - هه‌ولێر:
هه‌نگوین سوودی بۆ ته‌ندرووستی مرۆڤ زۆره, به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئێستا به‌شێك له‌و هه‌نگوینانه باش نین و فرت و فێڵیان تێدا ده‌كرێت، وایكردووه مرۆڤ واز له كڕین و خواردنی بهێنێت، بۆیه ده‌توانی به‌م سێ هه‌نگاوه ساده‌یه‌ی خواره‌وه، به ئاسانی هه‌نگوینی باش بناسیته‌وه.
جیڕی زریزه‌ی هه‌نگوین
جیڕی یاخود لینجی هه‌نگوین، ئاماژه‌یه‌كی باشه بۆ ناسینه‌وه‌ی هه‌نگوینی باش، بۆ تاقیكردنه‌وه‌ش، كه‌مێك هه‌نگوین بخه‌ره سه‌ر كه‌وچكێك و بیخه‌وه ناو قاپه هه‌نگوینه‌كه، ئینجا سه‌رنج بخه‌ره سه‌ر چۆنیه‌تی رژانی هه‌نگوینه‌كه، ئه‌گه‌ر هه‌نگوینه‌كه به زریزه‌یه‌كی رێك و لووس، رژا، نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه هه‌نگوینێكی باشه، ئه‌گه‌ر زریزه‌كه پارچه پارچه بوو و پچڕا، ئه‌وه هه‌نگوینه‌كه فرت و فێڵی تێدا كراوه.
به‌كارهێنانی قه‌ڵه‌م جاف
به‌كارهێنانی قه‌ڵه‌م جاف، یاریده‌ده‌ره بۆ ناسینه‌وه‌ی هه‌نگوینی باش، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بڕێكی كه‌م هه‌نگوین بخه‌ره سه‌ر نینۆكت، دواتر نووكی قه‌ڵه‌م جافه‌كه‌ی بخه‌ره سه‌ر، كه‌مێك بوه‌سته، ئینجا به قه‌ڵه‌مه‌كه نووسین له‌سه‌ر كاغه‌زێك بكه، ئه‌گه‌ر قه‌ڵه‌مه‌كه به رێكوپێكی كاری خۆی كرد و نووسینه‌كه نه‌پچڕا، ئه‌وه ده‌رخه‌ری باشی هه‌نگوینه‌كه‌یه، به پێچه‌وانه‌وه، ئه‌گه‌ر نووسینه‌كه پچڕا و كاری نه‌كرد، هه‌نگوینه‌كه باش نییه.
گڕگرتن
ڕێگه‌یه‌كی ئاسان و كردارییه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌نگوین باش و خراپ له‌یه‌ك جیابكه‌یته‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌ندێك هه‌نگوین بخه‌ره سه‌ر كه‌وچكێك و نزیك ئاگری بكه‌وه و هه‌وڵی سووتاندنی بده، ئه‌گه‌ر سووتا و سیمای گڕگرتنی پێوه‌دیاربوو، ئه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت هه‌نگوینه‌كه باش نییه و خراپه، چونكه هه‌نگوینی باش، ئاگر كاری تێناكات و هیچ سیمایه‌كی گڕگرتنی به‌سه‌ره‌وه به‌جێنامێنێت.