سامپاولی فرۆشتنی یاریزانێكی كردۆته مه‌رجی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی
به‌رپرسانی یانه‌ی سێڤییا ره‌زامه‌ندی ته‌واویان بۆ مانه‌وه‌ی خۆرخی سامپاولی راهێنه‌ره‌كه‌یان نیشانداوه و به ئه‌نجامه‌كه‌ی ئه‌م وه‌رزه زۆر دڵخۆشن، به‌ڵام راهێنه‌ره ئارجێنتینایه‌كه مه‌رجێكی شێتانه‌ی له‌سه‌ر یانه‌كه سه‌پاندووه.
ئه‌مڕۆ 26 ئاداری 2017، پێگه‌ی ئیلمۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانیا ئاشكرای كردووه كه سامپاولی راهێنه‌ری سێڤییا له كاتی گفتوگۆیه‌كانی بۆ نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی، فرۆشتنی (هێنریك گانسۆ)ـی ناوه‌ڕاستكاری به‌رازیلی كردۆته مه‌رجی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، سامپاولی له ئاستی ئه‌م ناوه‌ڕاستكاره رازی نییه، ئه‌مه‌ش له كاتێكدا ئه‌م وه‌رزه سێڤییا له گه‌یشتن به چامپیۆنزلیگ نزیكه و به 57 خاڵ پۆلێنی سێیه‌می له ریزبه‌ندی لالیگا گرتووه.
هێنریك گانسۆی 27 ساڵان، له هاوینی رابردوو له یانه‌ی ساوپاوڵۆی به‌رازیلییه‌وه بۆ ریزه‌كانی سێڤییا گواسترایه‌وه.
