له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه ئه‌م گۆڕانكارییانه له ریال مه‌درید رووده‌دات
گرێبه‌سته نوێیه‌كانی ریال مه‌درید ئاشكرا ده‌بن
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه له گواستنه‌وه‌ی هاوینه، زۆرترین قسه و باس له باره‌ی كڕین و فرۆشتنی یاریزانانی ریال مه‌درید ده‌كرێت، به‌گوێره‌ی میدیاكانی ئیسپانیا، زیزۆی راهێنه‌ر گۆڕانكارییه‌كان له گۆڵپارێزه‌وه ده‌ستپێده‌كات.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 26 ئاداری 2017، پێگه‌ی كادێنا سێری ئیسپانیا له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، كه بۆ وه‌رزی داهاتوو ئه‌لڤارۆ مۆراتا له چێڵسی ده‌ڕوات، له به‌رامبه‌ردا زێدان شه‌ڕی مان و نه‌مان گواستنه‌وه‌ی سێرخیۆ ئه‌گوێرۆی هێرشبه‌ری مانچێسته‌ر سیتی ده‌كات.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، زێدان له ئاستی ناڤاسی گۆڵپارێز ڕازی نییه و ده‌یه‌وێت، دی خیای گۆڵپارێزی مانچێسته‌ر یونایتد له شوێنه‌كه‌ی جێگیر بكات، جه‌خت له‌وه‌ش كراوه‌ته‌وه، له ئه‌گه‌ری شكستی دی خیا، هه‌وڵه‌كانی به ئاراسته‌ی كۆرتوای گۆڵپارێزی به‌لجیكی یانه‌ی چێڵسی بخاته گه‌ڕ.
پێشبینی ئه‌وه‌ش كراوه كه زێدان، یاریزانی دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس ماركۆس لۆرێنتی بگه‌ڕێنێته‌وه كه ئێستا به‌شێوه‌ی خواستن یاری بۆ ئه‌م یانه‌یه ده‌كات.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، زێدان چاوی خسۆته سه‌ر (كلیان مباپی) هێرشبه‌ری لاوی یانه‌ی مۆناكۆ، له‌گه‌ڵ ناوه‌ڕاستكاری هه‌مان یانه تۆماس لیمار كه ئه‌م وه‌رزه ئاستێكی به‌رزی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی پێشكه‌ش كردووه.
زێدان به سه‌رۆكی یانه‌كه‌ی راگه‌یاندووه كه له ئه‌گه‌ری ده‌ستبه‌رداربوون له (خامیس یان ئیسكۆ) ده‌بێت هه‌موو كارێك بۆ رازیكردنی ئیدین هازارد بكات.