له مووسڵ داعش ته‌نيا خۆكوژه‌كانى بۆ ماونه‌ته‌وه و قوربانيانى مه‌ده‌نى تا دێت زياتر ده‌بن
سەرقاڵی پێكھێنانی لیژنەی لێكۆڵینەوەن، بۆھەمان مەبەست بڕیارە رۆژی سێشەممە ئەنجوومەنی نوێنەران كۆببێتەوە.
K24 – مووسڵ:
تا دێت ئۆپه‌راسیۆنی رۆژئاوای مووسڵ سه‌ختتر ده‌بێت و ئێستا به‌شی زۆری شه‌ڕه‌كه كه‌وتووه‌ته ناو كوچه و كۆڵانه ته‌نگه‌به‌ره‌كان. ئه‌مه‌ش هێزه عێراقییه‌كانی ناچاركردووه، بۆ هاتووچۆكردن له نێوان كۆڵانه‌كان، ده‌رچه له ناو ماڵه‌كاندا بكه‌نه‌وه. له لایه‌كی دیكه‌وه له ئه‌نجامی بۆردومانكردن و شه‌ڕوپێكدادانی سه‌خت زیانێكی زۆر به‌ر ژێرخانی گه‌ڕه‌كه‌كانی رۆژئاوای مووسڵ كه‌وتووه.
بەرزبوونەوەی ژمارەی كوژراوانی خەڵكی مه‌ده‌نى، بەتایبەت دوای بۆردوومانەكەی فڕۆكەكانی ھاوپەیمانان بۆ سەر گەڕەكی ئاغاوات، لە رۆژئاوای مووسڵ، كاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا ھێنا.
وەزارەتی بەرگری ئەمریكا و حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران و وەزارەتی بەرگری عێراق سەرقاڵی پێكھێنانی لیژنەی لێكۆڵینەوەن، بۆھەمان مەبەست بڕیارە رۆژی سێشەممە ئەنجوومەنی نوێنەران كۆببێتەوە.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، ئه‌مڕۆ له گه‌ڕه‌كی باب جه‌دیده، له شاری مووسڵ، له رێگه‌ی سێ خۆكوژه‌وه هێرشكرایه سه‌ر هێزه عێراقییه‌كان و دوای شه‌ڕێكی سه‌خت هێزه عێراقییه‌كان توانیان هه‌ر سێ خۆكوژه‌كان له ناوببه‌ن.
هه‌ر له‌و ميانه‌يه‌دا، دوای رزگاركردنی ده‌ڤه‌ری رۆژئاوای دیجله و ده‌شتی نه‌ینه‌وا له لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، ئێستا به‌شێكی هاووڵاتیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵیان و به‌شێكی دیكه‌شیان به هۆی نه‌بوونی ئارامی و سه‌قامگیرییه‌كی ته‌واو نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه.