پێرێز راسته‌وخۆ هه‌ڕه‌شه له زێدان ده‌كات
ته‌نیا به یه‌ك مه‌رج زێدان ده‌توانێت له راهێنه‌رایه‌تی ریال مه‌درید به‌رده‌وام بێت

فلۆرێنتینۆ پێرزی سەرۆكی یانەی ریال مەدرید له لێدوانێكدا راشكاوانه هه‌ڕه‌شه له زیزۆی راهێنه‌ر ده‌كات و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ته‌نیا به یه‌ك مەرج له راهێنه‌رایه‌تیكردنی یانه مه‌دریدییه‌كه به‌رده‌وام بێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 27 ئاداری 2017 پێگەی سەنترالی ئیسپانی لێدوانێكی پێرێزی سەرۆكی یانەی ریال مەدریدی بڵاو كردۆتەوە و ئاماژەی بەوەداوە كە زیدان ئەگەر بیەوێت لە یانەكەی بەردەوام بێت دەبێت، ناسناوی لالیگا یان چامپیۆنزلیگ بباتەوە.
ئەم قسەیەی پێرێز لەكاتێكدایە، كە ریال مەدرید لە قۆناخی چارەگی كۆتایی چامپیۆنزلیگ رووبەرووی بایرن میونشن بۆتەوە و ئەركی زەحمەتە، لە لالیگای ئیسپانیاش بە جیاوازی دوو خاڵ لە بارسا دوورە و یارییه‌كی كەمتریشی ئەنجامداوە.
زێدانی ته‌مه‌ن 44 ساڵ، وه‌ك یاریزان و راهێنه‌ری ناسناوی چامپیۆنزلیگی بۆ ریال مه‌درید بردۆته‌وه، بۆ ماوه‌ی دوو وه‌رز راهێنه‌ری تیپی كاستیای ریال مه‌درید بوو، دواتر له 2016 له شوێنی رافایل بێنیتێز ئه‌ركی راهێنانی تیپی یه‌كه‌می یانه‌ی شایانه‌ی وه‌رگرت.