ئه‌مشه‌و فێدرێر له به‌رده‌م ئه‌ركێكی سه‌ختدایه
نادال بلیتی داهاتووی پاڵه‌وانییه‌تیی تێنسی میامی بڕی
لە پاڵەوانیەتی تێنسی میامی لەسەر ئاستی پیاوان رافایل نادالی ئیسپانی بردنەوەی بەدەستھێنا و ئه‌مشه‌و فێدرێر و دێل پۆترۆ له یارییه‌كی یه‌كلاكه‌ره‌وه به‌یه‌ك ده‌گه‌ن.
لە قۆناخی سێیەمی پاڵەوانیەتی میامی، نادالی پۆلێنی حه‌وته‌می جیهانی رووبەرووی كۆلشایبەری ئەڵمانی بووە و یاریەكەشی بە دوو سێت بەرامبەر سێتك لێ بردەوە،
سەرەتا دوور لە چاوەروانیەكان نادال سێتی یەكەمی بە (6 ـ 0) دۆڕاند؛ بەڵام لە دوو سێتی دواتر كەوتە خۆی ھەردوو سێتی بەئەنجامی (6 ـ 2) و (6 ـ 3) بردەوە.
بڕیاره له هه‌مان پاڵه‌وانییه‌تیی، ئه‌مشه‌و له كاتژمێر 21:45 خوله‌كی شه‌و، رۆجێ فێدرێری تێنسزانی سویسری و پۆلێنی شه‌شه‌می جیهانی رووبه‌ڕووی خوان مارتن دێل پۆترۆی ئارجێنتینا بێته‌وه كه له پۆلێنی 34ـه‌مینی جیهانی دێت، به‌ڵام هه‌میشه ئه‌م یاریزانه له پاڵه‌وانییه‌تییه‌كانی پێشوو فێدرێری تووشی زه‌حمه‌تی كردووه.
