میاتۆڤیچ: هه‌ر كاتێك مۆدریچ واز له یاریكردن بهێنێت، ده‌بێت هه‌موومان ده‌ست به گریان بكه‌ین
میاتۆڤیچ هێرشبه‌ری پێشووی یانه‌ی ریال مه‌درید له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه گواستنه‌وه‌ی مۆدریچ بۆ ریال مه‌درید سه‌ركه‌وتووترین گرێبه‌ستی یانه‌ی شایانه بووه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 27 ئاداری 2017، میاتۆڤیچ هێرشبه‌ری پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی یوگسلاڤیای پێشوو، له لێدوانێكدا به رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانیای راگه‌یاند كه هه‌ركاتێك مۆدیچ وازی له یاریكردن بهێنێت و خانه‌نشین بێت، ده‌بێت هه‌موومان ده‌ست به گریان بكه‌ین.
میاتۆڤیچ پێشتر به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی ریال مه‌دریدیش بووه، ده‌شڵێت: له 2012 من پێشنیارم بۆ مۆرینهۆ كرد كه به‌په‌له لوكا مۆدریچ بگوازێته‌وه.
میاتۆڤیچ گوتیشی: كاتێك مۆدریچ له یانه‌ی دینامۆ زه‌گره‌بی كرواتیا بوو، زانێم یاریزانێكی مه‌زنه و خاوه‌نی به‌هره‌یه‌كی گه‌وره‌یه، بۆیه زوو قسه‌م له‌گه‌ڵ مۆرینهۆ كرد له پێناو گواستنه‌وه‌ی ئه‌م ناوه‌ڕاستكاره كه ئه‌وكات له تۆتێنهام بوو.
میاتۆڤیچی ته‌مه‌ن 48 ساڵ، له نێوان ساڵانی 1996 تا 1999 یاریزانی ریال مه‌درید بووه، دواتر په‌یوه‌ندی به یانه‌ی فیۆرێنتینا كرد، دواجار گه‌ڕایه‌وه لالیگا و له 2004 له یانه‌ی لیڤانتی ماڵئاوایی یه‌كجاره‌كی له یاریكردن كرد.
