ئامارى هه‌ژارى له عێراق رووى له هه‌ڵكشانه
به گوێره‌ی ئاماره‌كان رێژه‌ی هه‌ژاری له عێراق له نێوان له‌سه‌دا 25 تا سه‌دا 30یه
K24 – هه‌ولێر:
داكه‌وتنی نرخی نه‌وت و جه‌نگی داعش، ئاستی هه‌ژارییان له عێراق بردووه‌ته لوتكه و به گوێره‌ی ئاماره‌كان رێژه‌ی هه‌ژاری له عێراق له نێوان له‌سه‌دا 25 تا سه‌دا 30یه، له كاتێكدا پێش جه‌نگی داعش ئه‌و رێژه‌یه كه‌متربوو له لەسەدا 19 بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و دۆخه‌ش، عێراق بەھاوکاری لەگەڵ بانکی نێودەوڵەتی لە رێگای پرۆژەی بچووک وھاوکارییهوه دەیەوێت رێگری بکات لەبەرزبوونەوەی زیاتر و کەمكردنه‌وه‌ی ئه‌و رێژه مه‌ترسیداره.