عێراق بووه‌ته بازارى كاڵاى ئێرانى
هه‌نارده‌ی عێراقیش بۆ ئێران زیادی كردووه، به‌های ئه‌و هه‌نارده‌یه ته‌نها حه‌فتا ملیۆن دۆلاره
K24 – هه‌ولێر:
بازرگانی نێوان عراق و ئێران له ماوه‌یی 10 ساڵى رابردوو گه‌شه‌یه‌كی به‌رچاویان به‌خۆییه‌وه بینيوه و ئێران ته‌نیا له ساڵی رابردوودا به به‌هایی زیاتر له شه‌ش ملیار دۆلار كاڵای بۆ عێراق هه‌نارده كردووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌نارده‌ی عێراقیش بۆ ئێران زیادی كردووه، به‌های ئه‌و هه‌نارده‌یه ته‌نها حه‌فتا ملیۆن دۆلاره و رێژه‌یی زۆرتری كاڵای ئێرانی بۆ ناو بازاره‌كانی عێراق دێن و عێراقیش وه‌كو پێویست نه‌یتوانيوه سوود له بازاره‌كانی ئێران ببینێت.