رێبوار تاڵه‌بانى: هه‌ڵكردنى ئاڵا پرسێكى ده‌ستوورييه‌

جه‌ختيشى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌، كورد مافى خۆيه‌تى ئاڵاى خۆى له‌ شارى كه‌ركووك هه‌ڵبكات.

K24 – كه‌ركووك:

سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك به‌ وه‌كاله‌ت رێبوار تاڵه‌بانى رايگه‌ياند، هه‌ڵكردنى ئاڵاى كوردستان له‌سه‌ر دامه‌زراوه‌ حكومييه‌كانى كه‌ركووك پرسێكى ده‌ستوورييه‌ و جه‌ختيشى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌، كورد مافى خۆيه‌تى ئاڵاى خۆى له‌ شارى كه‌ركووك هه‌ڵبكات.