شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا: ئه‌وانه‌ى ده‌ڵێن به‌غدا موچه‌ى كه‌ركووك ده‌بڕێت نه‌يارى كوردن

لە ئەگەری هەڵكردنی ئاڵای كوردستان لە كەركووك، ئەوا؛ حكومەتی عێراق هەڕەشەی بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی كەركووك دەكات.

K24 – هه‌ولێر:

شاخەوان عەبدوڵڵا پەرلەمانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، رەتیكردەوە حكومەتی عێراق بڕیاری بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی كەركووكی دابێت و بە كوردستان 24ـی راگەیاند، "ھەواڵی بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی كەركووك دوورە لە راستییەوە، ئەوانەشی ئەمجۆرە ھەواڵەیان بڵاوكردووەتەوە، خزمەت بە نەیارانی كورد دەكەن".

پێشتر، مەسعود حەیدەر پەرلەمانتاری گۆڕان لە بەغدا، بە كوردستان 24ـی راگەیاندبوو، لە ئەگەری هەڵكردنی ئاڵای كوردستان لە كەركووك، ئەوا؛ حكومەتی عێراق هەڕەشەی بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی كەركووك دەكات.