پێنج بۆمبی نه‌ته‌قیو ژیانییان له دانیشتووانی گوندێك تێكداوه
دووانییان كیمیایین
K24 - دوكان:
له‌گوندی نۆڵچكه‌ی سه‌ربه‌شاره‌دێی بنگرد، له سنووری قه‌زای دوكان، بوونی سێ بۆمبی كیمیایی و دوو بۆمبی ناپاڵمی نه‌ته‌قیو مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی دانیشتوانی گونده دروستكردووه‌و دوای تێپه‌ڕبوونی سی ساڵ به‌سه‌ر بۆردوومانه‌كه تاكوئێستا هاونیشتیمانیانی ئه‌و گونده نه‌یانتوانیوه سود له‌ئاوی كانی گوند و به‌شێك له‌زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانیان وه‌ربگرن.
له‌قه‌زای رانیه به‌ره‌و گوندێكی سنووری شاره‌دێی بنگرد، سه‌ر به قه‌زای دوكان به‌ڕێده‌كه‌وین، كوردستان24 زانیویه‌تی، چه‌ند بۆمبێكی كیمیایی سه‌رده‌می رژێمی به‌عسی رووخا‌و، له گوندی نۆڵچكه دۆزراونه‌ته‌وه.
عومه‌ر ئه‌حمه‌د، یه‌كێكه له به‌ركه‌وتووانی ئه‌و هێرشه ئاسمانیه‌ی (30) ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌وسای عێراق كرایه سه‌ر گونده‌كه‌یان.
به‌هۆی بوونی دوو بۆمبی ناپاڵمی قه‌ده‌غه‌كراو و یه‌ك بۆمبی كیمیایی به دووری ته‌نها (10) مه‌تر له دووری كانیاوه‌كه و له‌ژێر زه‌وی، كه وه‌ك خه‌ڵكی گونده‌كه ده‌ڵێن، بۆمبی نه‌ته‌قاوه‌ن و مه‌ترسی پیسبوونی ئاوی كانیه‌كه ده‌كرێت.
بوونی بۆمبی كیمیایی نه‌قیو له نێو گوند وای كردووه دانیشتوانی نۆڵچكه نه‌توانن خانوه رووخاوه‌كانیان بنیات بنێنه‌وه و به‌شێك له‌زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانیشیان بۆ كاری كشتوكاڵی به‌كار بهێنن.
له 10ی 4ی ساڵی1987 فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی عێراق، به (12) بۆمبی ناپاڵم و بۆمبی كیمیایی، بۆردومانی گوندی نۆڵچكه‌ی سه‌ربه‌شاره‌دێی بنگردیان كرد و له‌ئه‌نجامدا هاونیشتیمانییه‌ك شه‌هید و یازده‌ی دیكه‌ش برینداربوون، كه له‌و (12) بۆمبه پێنج بۆمبیان نه‌ته‌قیونه‌وه، دوو بۆمب له‌جۆری ناپاڵم و سێ بۆمبی دیكه‌ش كیمیایین، تائێستاش ئیداره‌ی ناوچه‌كه هه‌وڵی نه‌داوه بۆ گواستنه‌وه‌و له‌نێوبردنی ئه‌و بۆمبانه.