"شه‌ڕێكی هه‌واڵگری بۆ راكێشانی سیخوڕێك"
مۆساد و هه‌واڵگری فه‌ڕه‌نسا له رێگه‌ی ئه‌ندازیارێكی سوورییه‌وه ده‌ستیان به زانیاری وردی بواری چه‌كی كیمیایی ده‌گات

K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی "لۆمۆند"ـی فه‌ڕه‌نسی بڵاویكردووه‌ته‌وه، ده‌زگای هه‌واڵگری ئیسرائیل "مۆساد" به هاوكاری هه‌واڵگری فه‌ڕه‌نسا، شه‌ڕێكی هه‌واڵگری بۆ ده‌ستڕاگه‌یشتن به ئه‌ندازیارێكی سووری كه له پرۆژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی كیمیایی كارده‌كات به‌ڕێوه‌بردووه.
ئامانجی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه هه‌واڵگرییه نهێنییه كه ناوی " راتاڤیا"ـی لێنراوه، ئه‌ندازیارێكی سووری بووه، ئه‌و له ناوه‌ندێكی توێژینه‌وه‌ی زانستی له دیمه‌شقی پایته‌ختی سووریا كاریده‌كرد، ئه‌مه‌ش وایكرد ببێته كه‌سێكی داواكراو لای مۆسادی ئیسرائیلی و هه‌واڵگری فه‌ڕه‌نسی".
ئه‌وه‌ی هه‌واڵگری له‌و ئه‌ندازیاره‌ی ده‌ویست ئه‌وه‌بوو" زانیاری نهێنی پرۆگرامی چه‌كه كیمیاییه‌كانی رژێمی سووریایان پێبدات، بۆیه پلانی ده‌ست پێڕاگه‌یشتن به‌و ئه‌ندازیاره داڕێژرا، له رووی ده‌روونی و لۆجیستی ئاماده‌كاری بۆكرا.
ئامانجی پرۆسه‌كه
ئامانجی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه هه‌واڵگرییه، سه‌ر و گیانی ئه‌ندازیاره‌كه نه‌بوو، به‌ڵكو ئه‌و زانیاریانه بوو كه ده‌یزانێت، هه‌ر بۆیه ئیسرائیل و فه‌ڕه‌نسا به دوای ئه‌و گه‌نجینه زانیارییه‌وه بوون كه لای ئه‌ندازیاره‌كه‌یه، ئه‌و زۆر شتی ده‌رباره‌ی سیستمی توێژینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی كیمیایی له دیمه‌شق له‌لایه.
مۆسادی ئیسرائیلی به لێسه‌ندنه‌وه‌ی ژیان له نه‌یارانی ناوی ده‌ركردووه، به‌ڵام ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه نهێنییه‌ی ئه‌مجاره‌یان بۆ ده‌ستكه‌وتنی زانیاریی بووه، ده‌یانویست بزانن، قه‌باره‌ی هاوكاری نێوان سووریا و ئیران و وڵاتانی دیكه‌ی وه‌ك رووسیا و كۆریای باكوور له‌و بواره‌دا چه‌نده.
ئۆپه‌راسیۆنی هه‌واڵگری "راڤاتیا" ئامانجی دیكه‌شی هه‌بوون، ده‌یویست شێوازه په‌یڕه‌وكراوه‌كانی شێوازی ده‌ستگه‌یشتن به كه‌ره‌سته به‌كارهاتووه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی كیمیاییش بزانێت.
سه‌ره‌تای ئۆپه‌راسیۆنه‌كه به خستنه‌ڕووی پرۆژه‌ی دروستكردنی كۆمپانیایه‌كی هاورده و هه‌نارده، ئه‌ندازیاره‌كه‌ی گه‌یانده مۆساد، پاره‌یه‌كی زۆر بۆ سه‌رنجڕاكێشان، ئه‌وه‌ش سه‌ریگرت.
ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی مۆساد له دیمه‌شق، خۆیان له ئه‌ندازیاره سوورییه‌كه نزیك كرده‌وه، كاری زۆریانكرد تا ئه‌ندازیار باوه‌ڕیان پێبكات، ئه‌وه‌ش دوو ساڵی خایاند.
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌ندامانی مۆساد، متمانه‌ی ئهندازیارهكهیان به‌ده‌ستهێناوه، پێیان گوتووه، كۆمپانیاكه له فه‌ڕه‌نسا داده‌نرێت، له هه‌مان كاتدا هه‌ماهه‌نگییان له‌گه‌ڵ هه‌واڵگری فه‌ره‌نسیدا كردبوو، تا رێكاری پێویست بۆ گه‌شته‌كه‌ی بگرنه‌به‌ر و ئاسانی بكه‌ن، ڤیزای بده‌نێ و مافی مانه‌وه‌ی له دۆخێكی باش‌دا بۆ بڕه‌خسێنن.
هه‌واڵگری فه‌ڕه‌نساش ئه‌و كارانه‌ی كرد، ئۆپه‌راسیۆنه‌كه سه‌ریگرت و ئه‌ندازیاره‌كه گه‌یشته پایته‌ختی فه‌ره‌نسا، له‌وێ چاوی به سه‌رمایه‌دارێكی ئیتالی كه‌وتووه، ئه‌ویش پرۆژه‌یه‌كی دیكه‌ی گرنگی بۆ پێشنیاركردووه، ئه‌وه‌ش به پرۆژه‌ی زێڕینی ته‌مه‌ن ده‌هاته پێش چاو.
ئه‌ندازیاره‌كه تا ئێستا نازانێت به‌ره‌و ئه‌و چاڵه هه‌ڵكه‌نراوه هه‌نگاو ده‌نێت كه هه‌واڵگری بۆی ناوه‌ته‌وه، وه‌ك له راپۆرته ههواڵگرییهكانیشدا ئاماژه‌ی بۆكراوه، ده‌ڵێن ئه‌ندازیاره‌كه كه‌سێكی به وه‌فا بووه بۆ رژێمی سووریا.
پیاوه سه‌رمایه‌داره ئیتالییه‌كه، ژیانێكی خۆشی بۆ ئه‌ندازیاره سوورییه‌كه له پاریس دابینكردبوو، شوێنی مانه‌وه‌ی له نایابترین هوتێلی پاریس بووه، ئۆتۆمبێل و شۆفێرێك له خزمه‌تیدا بووه، تۆڕێكی په‌یوه‌ندی بازرگانی له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانی داهاتووی بۆ دروستكرابوو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا، ئه‌ندازیار ئاره‌زووه‌كانی پێچه‌وانه‌ی بۆچوونی هه‌واڵگری ئیسرائیل بوو، كه پلان و نه‌خشه‌یان بۆكێشابوو.
رۆژنامه‌ی لۆمۆندی فه‌ڕه‌نسی نوسیوویه‌تی" پیاوانی مۆساد كه‌وتبوونه ره‌وشێكه‌وه، پێیان سه‌یربووه، هه‌موو ئه‌و هۆكارانه‌ی خۆشگوزه‌رانی و كات به‌سه‌ربردن، بۆچی سه‌رنجی ئه‌و ئه‌ندازیاره راناكێشێت كه خراونه‌ته به‌رده‌ستی.
له‌گه‌ل ئه‌وانه‌شدا، ئه‌ندازیاره‌كه تازه كه‌وتبووه بۆسه‌ی مۆساده‌وه، كه‌وتبووه ناو كرۆكی پلانه‌كه‌وه، ئه‌وكاته‌ی ده‌ستی به كاركردن كرد له پرۆژه‌كه‌دا.
رۆژی خۆی گه‌یشتووه، ئه‌ندامانی مۆساد، داوا له ئه‌ندازیاره‌كه ده‌كه‌ن كه پێویستیان به هه‌ندێك كه‌ره‌سته هه‌یه، كه بۆ به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی كیمیایی به‌كاردێت، به‌ڵام وایان له سوورییه‌كه گهیانبوو كه ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌یان بۆ دروستكردنی چه‌كی كیمیایی نییه، هه‌ر ئه‌وه‌ش ئه‌ندازیاره‌كه‌ی هاندا، هاوكارییان بكات.
ئێستا ئه‌ندازیاره‌كه كه‌وتووه‌ته چاڵه‌كه‌وه و به‌خۆیشی نه‌زانیووه، ئه‌ندازیار، تۆڕێكی فراوانی كۆمپانیا ئه‌وروپی به مۆساد ناساند كه پێشتر په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵیان هه‌بووه.
ئه‌ندازیاره سووریهكه، ژماره‌یه‌ك كۆمپانیای ئه‌وروپی پێناساندن كه پابه‌ندی قه‌ده‌غه‌بوونی كه‌ره‌سته‌كانی چه‌كی كیمیاییان نه‌بوون و ره‌چاوی هیچ بڕیارێكی نێوده‌وڵه‌تییان نه‌ده‌كرد، ژماره‌یه‌ك كه‌س و كۆمپانیای دیكه‌ش كه له‌و نێوانه‌دا، نێوه‌ندگیرییان ده‌كرد و كۆمپانیای نادیار و نه‌ناسراوی زۆری له‌و بواره‌دا پێناساندن.
ره‌وشه‌كه لێره‌دا رانه‌وه‌ستا، ئه‌و زانیارییانه‌ی لای هه‌واڵگری بوو، ده‌یانزانی ئه‌ندازیاره‌كه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كوڕی به‌رپرسێكی سووریدا هه‌یه، ئه‌وه‌ش خاڵی لاوازی ئه‌ندازیاره‌كه و كارتی بردنه‌وه‌ی ده‌ست هه‌واڵگریی بوو.
ئه‌ندامانی هه‌واڵگریش ئه‌و خاڵه هه‌ستیاره‌یان قۆستبوه‌وه، قۆستنه‌وه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییه، بۆ ده‌ستڕاگه‌یشتن به زانیارییه گرنگه‌كانی كه‌ره‌سته‌كانی چه‌كی كیمیایی، ناو كۆگاكانی رژێمی سووریا
به‌و هۆیه‌شه‌وه، هه‌واڵگری ئیسرائیل، توانیان دۆسیه‌یه‌كی ورد و راست و درووست، له‌سه‌ر چه‌كی كیمیایی رژێمی سووری ئاماده‌بكه‌ن، خستیانه به‌رده‌ستی ئه‌مریكی و ئه‌ڵمانه‌كان، ئه‌وه‌ش یه‌كێتی ئه‌وروپای ناچاركرد، هه‌موو موڵك و كه‌ره‌سته‌كانی، ناوه‌ندی سووری بۆ توێژینه‌وه سڕبكه‌ن. ئه‌و شوێنه‌ی ئه‌ندازیاره‌كه له ته‌واوی وڵاتانی ئه‌وروپا كاری بۆ ده‌كرد.