كۆنگرێسمانێكى ئه‌مريكا: هه‌وڵده‌ده‌ين كۆشكى سپى به‌ڵێنى پشتيوانى به‌رده‌وام به‌ كورد بدات

براد وێنزتراپ، ئەندامی كۆنگرێسی ئەمریكا لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ كوردستان24

K24 – هه‌ولێر:

براد وێنزتراپ، ئەندامی كۆنگرێسی ئەمریكا لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ كوردستان24 لە واشنتنەوە رایگەیاند، ئەمریکا هەمیشە پەیوەندییەکی پتەوی له‌گه‌ڵ هەرێمی کوردستان هەبووە.

گوتيشى: ئەوان لە کۆنگرێسی ئەمریکا هەموو هەوڵێکیان ده‌خەنەگەڕ بۆ ئەوەی واشنتن هاوکارییەکانی بۆ هێزی پێشمەرگە بەردەوام پێ بدات و دڵنیایی بدات کە ئەمریکا هەرگیز پشت لە کورد ناکات.