ئهندامێكى سهركردايهتى پارتى: دهبێت گۆڕانكارى له پۆستهكان بهغداش بگرێتهوه
یەکێتی رایگهياند، پێویستە تا کاتی ھەڵبژاردن قۆناغی گواستنەوەی پۆستەکان دەستپێبکات
K24 – ههولێر:
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان رایگهياند، پێویستە تا کاتی ھەڵبژاردن قۆناغی گواستنەوەی پۆستەکان دەستپێبکات، بۆ ئەمەش مەرجە گۆڕانکاری لە ھەر سێ سەرۆکایەتیيەکەی ھەرێمی کوردستان بکرێت.
ئەندامێکی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستانیش دەڵێت: ئەگەر ئەو گۆڕانکاریانە پۆستەکانی بەغدای تێدا نەبێت و تەنھا بۆ ناوخۆ بێت، ئەوان پێشوازی لەو ھەوڵە ناکەن، چونکە ھەموو پۆستەکان بە رێکەوتن بەسەر لایەنەکاندا دابەشکراون.