بەفەرمی.. یاریزانێکی کورد پەیوەندیی بە بۆروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانییەوە دەکات
بۆ ماوەی چوار وەرز
K24-هەولێر
مەحموود داوودی یاریزانی کوردی رۆژئاوای کوردستان دواجار ریزەکانی بۆروسیا مونشنگلادباخی بەجێهێشت و بەفەرمی بۆ ماوەی چوار وەرز پەیوەندیی بە ریزەکانی یانەی بۆروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانییەوە دەکات.
یانەی بۆروسیا دۆرتمۆند لە ماڵپەڕی فەرمی خۆی گواستنەوەی داوودی 21 ساڵانی بۆ ماوەی چوار وەرز بۆ ریزەکانی راگەیاندووە و ئەم یاریزانە کوردە لە هاوینی داهاتووەوە تاکو 2021 درێسی زەردەواڵەکان دەپۆشێت و دوای حەوت ساڵ ریزەکانی گلادباخ بەجێدەهێڵێت، کە لە ساڵانی 2010-2014 لە ریزی تیپی لاوانی یانەکە یاریی دەکرد و دواتر بۆ تیپی یەکەم سەرخرا و لە 52 یاری 6 گۆڵی بۆ مونشنگلادباخ کرد.
پێشتر یانەکانی لیڤەرپوولی ئینگلیزی و یۆڤێنتۆسی ئەڵمانی لەسەر هێڵ بوون بۆ گواستنەوەی ئەم کوردستارە، بەڵام دواجار دۆرتمۆند لە رازیکردنی داوود سەرکەوتوو بوو، کە خەڵکی شاری عامودای رۆژئاوای کوردستانە.