ئیسرائیل بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی حزبوڵڵا مه‌شق و راهێنان به سه‌ربازانی ده‌كات
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته گوندێكی وه‌همی دروستكردووه

K24 – هه‌ولێر
سوپای ئیسرائیل بۆ چۆنییه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی حزبوڵڵای لوبنان مه‌شق و راهێنان به سه‌ربازانی ده‌كات.
پێگه‌ی فه‌ڵه‌ستینی "شاشه‌نیۆز" بڵاوی كرده‌وه سوپای ئیسرائیل به دروستكردنی گوندێكی وه‌همی و هه‌ڵواسینی وێنه‌كانی حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا ئه‌مینداری حزبوڵڵا و نووسینی دروشمی عه‌ره‌بی، سه‌ربازه‌كانی بۆ ئه‌گه‌ری شه‌ڕ له‌گه‌ڵ حزبوڵڵا ئاماده ده‌كات.

سوپای ئیسرائیل بۆ ئه‌م مه‌به‌سته مه‌شق و راهێنان به سه‌ربازانی ده‌كات بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی حزبوڵڵا كه به‌رپرسانی ئیسرائیل به یه‌كێ له هه‌ڕه‌شه گه‌وره‌كان بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌یان ده‌زانن.

فڕۆكه‌كانی ئیسرائیل چه‌ندین جار كاروانی كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی و ته‌قه‌مه‌نی له‌ناو سنووری سوریای بۆردومانكردووه كه پێی وایه بۆ حزبوڵڵا له لوبنان ره‌وانه ده‌كرێن.
دوایین شه‌ڕی هه‌مه لایه‌نه‌ی ئیسرائیل و حزبوڵڵا له ساڵی 2006 روویدا و بۆ ماوه‌ی 33 رۆژ به‌رده‌وامبوو و له‌م شه‌ڕه‌دا حزبوڵڵا زیاتر له 4 هه‌زار موشه‌ك ئاراسته‌ی شاره‌كانی ئیسرائیل كرد.

له شه‌ڕی 33 رۆژه‌دا 21 سه‌ربازی ئیسرائیل كوژران، له به‌رامبه‌ردا زیاتر له 1200 لوبنانی و چه‌كداری حزبوڵڵا كوژران و ماڵی سه‌دان كه‌سیش روخێنرا.
چاودێران باس له‌وه ده‌كه‌ن حزبوڵڵا كۆگایه‌كی گه‌وره‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی هه‌یه و به به‌شداریكردنیشی له شه‌ڕی سوریا، ته‌كنۆلۆجیا و چه‌كی نوێ بۆ لوبنان بردووه.
