فرۆشیار و عاره‌بانه‌چییه‌كانی سلێمانی داوای شوێنه‌كانی خۆیان ده‌كه‌نه‌وه‌

شوێنی نوێ به‌ گونجاو نازانن و ده‌ڵێن: كڕیاران رووی تێناكه‌ن

K24 - سلێمانی:

ژمارەیەك دوكان و پارچە زەوی شارەوانی سلێمانی بۆ كاسبكاران و  عارەبانچی و دەستگێڕەکانی شاری سلێمانی دیاریکراوە بۆ ئەوەی بە بڕێک پارەی ڕەمزی ئەو شوێنانە بەکار بھێنن و بژێوی ژیانی پێ دابین بكەن.

بەشێک لە فرۆشیارانیش ئەو شوێنانە بە شیاو نازانن و داوای شوێنەکانی خۆیان دەکەنەوە لەسەر شەقامەکان بەکۆمەڵێک مەرج کە حکوومەت بۆیان دیاری بکات.