هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دان به كوژرانی 396 هاووڵاتی سڤیلدا ده‌نێت
به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كان
K24 - هه‌ولێر:
هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، له راگه‌یه‌ندراوێكدا، دان به كوشتنی 396 هاووڵاتی سڤیلدا ده‌نێت، كه به هۆی بۆردومانی هه‌ڵه‌وه له ماوه‌ی نێوان 2014-2017 له عێراق و سووریا كوژراون.
له راگه‌یه‌ندراوی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی سوپای ئه‌مه‌ریكادا هاتووه: "به گوێره‌ی ئه‌و داتایانه‌ی له مانگی ئابی 2014، تاكو شوباتی 2017 تۆماركراوه، نزیكه‌ی 18 هه‌زار گورزی ئاسمانی وه‌شێندراون".
وه‌ك راگه‌یه‌ندراوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات، ئه‌وانه‌ی به‌هۆی ئه‌و بۆردومان و گورزه ئاسمانییانه‌ش كوژراون، 396یان هاووڵاتی سڤیلن.
له به‌یاننامه‌كه ئه‌وه‌ش هاتووه، كه له ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی مووسڵ، واتا له 17ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2016ه‌وه تاكو ئێستا، 37 راپۆرتیان سه‌باره‌ت به كوژرانی هاووڵاتی سڤیل له بۆردومانه‌كان پێگه‌یشتووه و 15 حاڵه‌تیش پشتڕاست كراونه‌ته‌وه.