هاوردنی كه‌لوپه‌ل له به‌نده‌ری ئوم قه‌سره‌وه بۆ كوردستان كه‌میكردووه
بازرگانێك: پیش‌تر رۆژانه 20 بارم ده‌نارد به‌ڵام ئیستا هه‌فتانه 7 بار ده‌نێرم
K24 - هه‌ولێر:
ئاڵۆزی په‌یوه‌ندییه بازرگانيیه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، بووه‌ته هۆكاری كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاستی بازرگانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و بەغدا به‌تایبه‌تی لەرووی هاوردەكردنی كه‌لوپه‌ل له رێگه‌ی به‌نده‌ری ئوم قه‌سری عێراقی له به‌سره.
بازرگانێكی خه‌ڵكی به‌سره به كوردستان 24ى راگه‌یاند، پێشتر رۆژانه بیست بارییان ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان كردووه, به‌ڵام ئێستا هه‌فتانه ته‌نها 7 بار بەرێدەكرێت.
بوونی كێشه كانی هه‌رێم به‌غدا تا دێت زیاتر پهردهسێنیت ئه‌م كێشانه‌ش زیاتر له‌دانانی بازگه‌ی گومرگیسهكاندا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه، به‌تایبه‌تیش له‌م دوایيهدا كه‌هه‌رێمی كوردستان باج له و كه‌لوپه‌لانه وه‌رده‌گرێت كه له ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراقه‌وه دێنه هه‌رێمی كوردستان, به‌تایبه‌تیش ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی كه له ئوم قه‌سره‌وه دێنه هه‌رێمی كوردستان, ئه‌مه‌ش نه‌ك هه‌ر كاریگه‌رى له‌سه‌ر بازرگانه كورده‌كان, به‌ڵكو له‌سه‌ر بازرگانایی به‌سره‌ش دروستكردووه.