رێگە بە تانكەرەكان نادەن نەوت بگوازنەوە

K24 - ھەولێر

ئاژانسەكانی ئێران لە زاری فەرامەرز ئەكبەری قایمقامی قەسری شیرینی سەر بە پارێزگای كرماشان بڵاویان كردەوە،  بۆ ماوەی چەند رۆژ رێگە بە دەرباز بوونی ئەو تانكەرانەی نەوت دەگوازنەوە نادەن.

بە گوێرەی زانیارییەكان ئەو بڕیارە لە لایەن پۆلیسی ھاتووچۆی كرماشان و بۆ كەمكردنەوەی ترافیك و قەرەباڵغی جادەكان لە رۆژانی پشووی نەورۆز لە ئێران دراوە.

لە ماوەی رابردوودا چەندین كەمپین بۆ راگرتنی دەرباز بوونی ئەو تانكەرانە كە بە تانكەری مەرگ ناسراون پێكھات، ژینگە پارێزانی رۆژھەڵات دەڵێن، ئەو تانكەرانە جگە لەوەی مەترسیان بۆسەر ژیانی ھاووڵاتیان دروست كردووە، دەبنە ھۆی تێكچوونی ژینگەی رۆژھەڵاتی كوردستان.