"به سه‌رۆكی كۆریای باكوور مه‌ڵێ قه‌ڵه‌و با ئه‌مریكا له‌سه‌ر زه‌وی نه‌سڕێته‌وه"
سیناتۆرێك به "منداڵه قه‌ڵه‌وه شێته‌كه" ناویبردووه
K24 - هه‌ولێر:
باربارا ئیلین، نوسه‌ره و داوا له سیناتۆر جۆن مه‌ككین ده‌كات، ده‌ست له به‌كارهێنانی به قه‌ڵه‌و وه‌سفكردنی كیم جۆنگ ئون، سه‌رۆكی كۆریای باكوور، هه‌ڵبگرێت، تا به‌و هۆیه‌وه ئه‌و گه‌نجه توڕه نه‌بێت و به دووكه‌ڵی ئه‌تۆمی باران به‌سه‌ر رۆژئاوادا نه‌بارێنێت".
له وتارێكدا كه له رۆژنامه‌ی "ئۆبزێرڤه‌ر"ـی بریتانی بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئیلین نوسیوویه‌تی" له‌وانه‌یه ئه‌و سیناتۆره ئه‌مریكییه به‌و قسانه‌ی، جه‌نگێكی ئه‌تۆمی له‌سه‌ر زه‌وی هه‌ڵگیرسێنێت، كاتێك له دیدارێكی كه‌ناڵی "MSNBC" به سه‌رۆكی كۆریای باكووری گوتووه" منداڵه قه‌ڵه‌وه شێته‌كه" ئه‌وه‌ی كه فه‌رمانڕه‌وای كۆریای باكووره".
ئه‌و نووسه‌ره ده‌ڵێت" سه‌رۆكی كۆریای باكوور پێیخۆشه پێی بگوترێت" سه‌ركرده گه‌وره‌كه" و له به‌یاننامه‌یه‌كیشدا كۆریای باكوور رایگه‌یاندووه" ئه‌و ده‌سته‌واژانه‌ی جۆن مه‌كین، هاندانی نزیكبوونه‌وه‌ی جه‌نگه".
ئه‌و زانیاریانه‌ش به‌رده‌ستن كه، كیم جۆنگ ئون، زۆر هه‌ستیاره به‌رامبه‌ر قه‌ڵه‌وییه‌كه‌ی و كێشی، ئه‌و ده‌سته‌واژانه‌شی له وڵاتی چین زۆرترین گه‌ڕانی به دواداكراوه له ئینته‌رنێت" كیمی سێیه‌می قه‌ڵه‌وه"، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئیلین ده‌ڵێت" مه‌كین هیچ گوێی له‌و قسانه نه‌بووه و گوتوویه‌تی" ئه‌ی چۆن بانگی بكه‌م، بڵێم"منداڵه لاوازه شێته‌كه؟".
ئیلین ئه‌وه‌شی نوسیووه" كیم جۆنگ ئون، گه‌نجێكی داپڵۆسێنه‌ره و پاره و كووره‌ی ئه‌تۆمی له به‌رده‌ستدایه و ده‌توانێت هێنده مووشه‌ك درووست بكات، به‌شی ئه‌وه‌بكات ئه‌مریكا له‌سه‌ر زه‌وی بسڕێته‌وه".
له كۆتایی وتاره‌كه‌یدا ئه‌و نووسه‌ره ده‌ڵێت" ته‌نها مه‌ترسی ئه‌وه‌نییه سه‌رۆكی كۆریای باكوور به‌هۆی قه‌ڵه‌وی و كێشییه‌وه كاره‌سات بخوڵقێنێت، به‌ڵكو به‌هۆی حه‌زو ئاره‌زووه شه‌یتانییه‌كانیه‌وه‌یه بۆ كۆمه‌ڵكوژی و له ناوبردن".
