ئەحمەد تورك: هیچ کوردێک بە بەڵێ دەنگ بۆ ریفراندۆمی دەستوور نادات
"دەوڵەت 85 سەرۆک شارەوانی کوردی لابردووە و لە جێگەی ئەوان چاودێری داناوە"
K24 - ھەولێر
سەرۆکی دوورخراوەی شارەوانی مێردین رایگەیاند، هیچ کوردێک نییە دەنگ بە بەڵی لە ریفراندۆمی گۆڕینی دەستوور بدات.
ئەحمەد تورک سەرۆکی دوورخراوەی شارەوانی مێردین راشیگەیاند ئەنجامی ریفراندۆم بۆ تورکیا گرنگە، بەڵام بۆ کورد گرنگترە.
ئەحمەد تورک گوتیشی، پێم وانییە هیچ کوردێک بە بەڵێ دەنگ بۆ ریفراندۆمی دەستوور بدات و پشتیوانی دەوڵەت بکات، چونکە دەوڵەت 85 سەرۆک شارەوانی کوردی لابردووە و لە جێگەی ئەوان چاودێری داناوە.
ئەحمەد تورک لەبارەی سیستمی بەڕێوەبردنی وڵاتەوە گوتی: "پرسەکە تەنیا سیستمی سەرۆکایەتی نییە کە لە تۆلیتارو فاشیست رزگاری ببێت بۆیە پێویستە هێزە دیموکراتەکان پشتیوانی یەک بکەن".