له ئۆپراسيۆنێكدا ژماره‌يه‌ك سه‌ركرده‌ى داعش ده‌ستگيركران
له نێوان دێرزوور و ره‌ققه‌دا به هاوبه‌شى هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات، سوپاى هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش دابه‌زينه سه‌ر باره‌گايه‌كى داعش
K24 – هه‌ولێر:
له نێوان دێرزوور و ره‌ققه‌دا به هاوبه‌شى هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات، سوپاى هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش دابه‌زينه سه‌ر باره‌گايه‌كى داعش و ژماره‌يه‌ك چه‌كدار و سه‌ركرده‌ى ئه‌و رێكخراوه‌يان ده‌ستگيركرد.
ئۆپراسيۆنه‌كه ئه‌مشه‌و به سه‌ركه‌وتوويى ئه‌نجامدراوه.
ئه‌م ئۆپراسيۆنه له كاتێكدايه له كۆشكى سپييه‌وه زه‌نگى به‌كارهێنانى بژارى هێزى سه‌ربازى له دژى ئه‌سه‌د ده‌بيسترێت.
هاوكات سه‌رۆكى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان ئاماده‌ى وڵاته‌كه‌ى بۆ هاوكاريكردنى ئه‌مريكا له هه‌ر جووڵه‌يه‌كى سه‌ربازى بۆ سه‌ر سووريا ده‌ربڕى.