گیگز له قاهیره پایته‌ختی میسره‌وه په‌یامێك ده‌نێرێت
له باره‌ی لێسته‌ر سیتی، چێڵسی و مۆرینهۆ بۆچوونی خۆی ده‌رده‌بڕێت

رایان گیگز ئه‌ستێره‌ی پێشووی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد و هه‌ڵبژارده‌ی وێڵز له لێدوانێكدا هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ لێسته‌ر سیتی ده‌خوازێت و له باره‌ی چه‌ند پرسێكی دیكه‌ش ده‌دوێت.
گیگز له میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی له قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر ده‌ڵێت: هیوادارم لێسته‌رسیتی له سه‌ركه‌وتنه‌كانی به‌رده‌وام بێت، ده‌شزانم به‌رامبه‌ر ئاتلێتیكۆ مه‌درید ئه‌ركی زۆر قورسه، به‌ڵام بردنه‌وه‌ی لێسته‌ر چیرۆكێكی زۆر سه‌رنجراكێش ده‌بێت.
گیگز گوتیشی: چێڵسی ئه‌م وه‌رزه ده‌بێته پاڵه‌وانی خولی ئینگلیزی له‌گه‌ڵ بوونی ئیدین هازارد و دیێگۆ كۆستا پێم وانییه ئه‌و تیپه شكست بهێنێت، به‌ڵكوو رۆژ له رۆژ به‌ره‌و باشتر ده‌روات، راسته به‌رامبه‌ر كریستاڵ پاڵاس تووشی شكست بوون، به‌ڵام به‌رامبه‌ر مان سیتی قه‌ره‌بوویان كرده‌وه و ته‌نیا چه‌ند یارییه‌كیان ماوه و ده‌بنه پاڵه‌وان.
گیگز له باره‌ی مۆرینهۆ هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات كه هیچ كاتێك دژی ئه‌وه نه‌بووه كه مۆرینیۆ ببێته راهێنه‌ری مان یونایتد و كاركردنم له‌گه‌ڵ ئه‌و راهێنه‌ره ره‌ت نه‌كردووه‌ته‌وه، ده‌شڵێت: هه‌ندێك كات پێویسته شوێنه‌كه‌ت بۆ كه‌سانی تر چۆڵ بكه‌یت، ئێستاش مان یونایتد له‌سه‌ر هێڵێكی راست ده‌روات.
گیگز له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا سه‌رسامی خۆی به وڵاتی میسر ده‌رده‌بڕێت و ده‌ڵێت: میسڕ وڵاتێكی زۆر سه‌رنجراكێشه به‌تایبه‌ت رووباری نیل دڵنیاشتان ده‌كه‌مه‌وه جارێكی دیكه دێمه‌وه میسڕ دڵنیاشم له ماوه‌یه‌كی كه‌م جارێكی دیكه محه‌مه‌د سه‌ڵاح له پرێمه‌رلیگ ده‌بینینه‌وه.
گیگز ته‌واوی ته‌مه‌نی یاریكردنی له مانچێسته‌ر یونایتد تێپه‌ڕ كرد، ماوه‌ی 24 وه‌رز یاری بۆ مانچێسته‌ر یونایتد كرد و 963 یاری فه‌رمی بۆ شه‌یتانه سووره‌كان ئه‌نجامداوه.