هاووڵاتییه‌ك له‌سه‌ر چیای گاره هه‌ڵدێرا و گیانی له‌ده‌ستدا
به وێنه و ڤیدیۆ ببینه.. كه‌وتووه‌ته دۆڵێكی دوو سه‌د مه‌تری
K24 - دهۆك:
به‌ڕێوه‌به‌ری فریاكه‌وتنی دهۆك رایگه‌یاد، هاووڵاتییه‌ك له‌سه‌ر لووتكه‌ی چیای گاره هه‌ڵدێراو گیانی له‌ده‌ستدا.
د. هەیسەم عەبدی, بەرێوەبەری فریاكه‌وتنی 122 لە دهۆک، بۆ کوردستان 24، رایگەیاند، ئەمڕۆ لە دوای نیوەڕۆ پیاوێک بە ناوی "لوقمان مەلا محەمەد" کە تەمەنی نزیک چل ساڵە لە سەر لووتکەیەکی بڵندی چیای گارە هه‌ڵدێراوه و کەوتە نێو دۆڵێکەوە.
به‌هۆی دژواری شوێنەکە، كه ناوچه‌یه‌كی شاخاوییه، تیمی فریاكه‌وتنی سەر بە بەرێوبەرایەتی 122ی دهۆک، بە ئاسانی نەیانتوانی بگەنە شوێنەکە.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)