ته‌نها ئه‌م وڵاته عه‌ره‌بییه ئاگاداری مووشه‌كبارانه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا بوو
پیرۆزبایی له تره‌مپ كردووه
K24 - هه‌ولێر:
بۆردومانكردنی بنكه‌ی سه‌ربازی ئاسمانی شعێرات له سووریا له ناكاو بوو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش پێشبینی ده‌كرا، تره‌مپ، بڕیاری وه‌شاندنی گورزی سه‌ربازی له سووریا، ده‌ربكات.
دواجار دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، بڕیاره‌كه‌یدا و 59 مووشه‌كی تۆماهۆكی ئاراسته‌ی بنكه‌ی سه‌ربازی ئاسمانی شعێرات كرد، زۆرێك له وڵاتان بێئاگايی خۆیان له‌و بۆردومانه راگه‌یاند و هه‌نگاوه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكایان به كرده‌یه‌كی سه‌ربازی له ناكاو وه‌سفكرد.
ئه‌مه‌ریكا پێشوه‌خته، هه‌ریه‌ك له ئیسرائیل، ئه‌ڵمانیا، به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسای ئاگاداركردووه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌نێو وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان، ته‌نیا یه‌ك وڵات ئاگادار بووه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، تاكه وڵاتی عه‌ره‌بی پێشوه‌خته له هێرشه‌كه ئاگادار كرابێته‌وه، سعوودیه بووه، وه‌ك ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمی ئه‌و وڵاته بڵاویكردووه‌ته‌وه.
ئاژانسه‌كه باس له‌وه ده‌كات، تره‌مپ پێش بۆردومانكردنی بنكه سه‌ربازییه‌كه، به په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی، شا سه‌لمان، شای سعوودیه‌ی له ورده‌كاری هه‌نگاوه‌كه ئاگادار كردووه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی ئاژانسه‌كه‌ش، شا سه‌لمان، پیرۆزبایی له تره‌مپ كردووه له به‌رامبه‌ر ئه‌و بڕیاره و رایگه‌یاندووه، بڕیاره "بوێرانه‌یه و به‌رژه‌وه‌ندی ناوچه‌كه و جیهانی تێدایه".
سعوودیه له ریزی یه‌كه‌می وڵاتانی كه‌نداو دابوو كه پشتگیری بۆردومانه‌كه‌ی كرد، تاكه وڵاتی كه‌نداویش عه‌مان بوو كه پشتگیری ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ئه‌مه‌ریكای نه‌كردووه.
دوای مووشه‌كبارانكردنه‌كه‌ش ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، به‌هۆی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیای له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌د، له ناوچه‌ی خان شێخۆنی ئیدله‌ب، بنكه‌ی سه‌ربازی شعێراتییان به 59 مووشه‌ك بۆردومان كرد، كه به‌هۆی هێرشه كیمیاییه‌كه، نزیكه‌ی 100 كه‌س كوژران و 600 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.