14ساڵ بەسەر رووخانی رژێمی بەعس لە عێراق تێدەپەڕێت
بە هێنانه خواره‌وه‌ی په‌یكه‌ری سه‌دام حوسێن له گۆڕه‌پانی فیرده‌وس لە بەغدا، كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی رژێمی بەعس ھێنرا
K24 - ھەولێر
هاوپه‌یمانی ئه‌مریكی- به‌ریتانی به هاوبه‌شی له ئۆپه‌راسیۆنێكی 42 رۆژه‌دا توانیان رژێمی به‌عس له عێراقدا بڕوخێنن و به هێنانه خواره‌وه‌ی په‌یكه‌ری سه‌دام حوسێن له گۆڕه‌پانی فیرده‌وس لە بەغدا، كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی 34 ساڵه‌ی رژێمی به‌عس هات، دوای تێپه‌ڕبوونی 14 ساڵ به‌سه‌ر رووخانی به‌عس، به‌ڵام هێندەی ژماره‌ی ساڵه‌كان گۆڕانكارییه‌كی ئه‌وتۆ به‌سه‌ر عێراق له ته‌واوی كایه‌كاندا نه‌هاتووه و گرفتی زۆریشی هه‌یه.