دووەم تەقینەوە لە میسر روویدا

له‌ ھەردوو تەقینەوە كڵێساكان كراونەتە ئامانج

K24 - ھەولێر

كه‌ناڵی ته‌لەفزیۆنی فەرمی میسر رایگەیاند تەقینەوەیه‌كی خۆكوژی كڵێسای مه‌رقسییه‌ لە شاری ئەسكەندەریە لە باكووری میسر كرده‌ ئامانج، پاش ئەوەی چەند كاتژمێرێك تەقینەوەیەكی دیكە لە كڵێسای شاری تەنتای ئەم وڵاتە روویدا.

لە دووەم تەقینەوەی ئەمڕۆی كنێسەكان، كەنیسەی مەرقسییە لە میسر 11 كەس كوژران و  31 دیكەشی برینداربوون. سێ لە كوژراوەكان ئەفسەری پۆلیسن.

لە تەقینەوەی یەكەم 20 كەس كوژران و 40 كەسی دیكەشی بریندارببوون، كه‌ هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ رۆژی ئاهه‌نگی ئیقباتییه‌كانی ئۆرسودۆكس.

 

ھێشتا ھیچ لایەنێك بەرپرسیارێتی ھەردوو تەقینەوەكە لە ئەستۆ نەگرتووە، كە تەقینەوەكان سەرباری گرتنەبەری رێوشوێنی توندی ئەمنی لە سەرتاسەری میسر روویاندا.

بڕیارە پاپای ڤاتیكان لە كۆتاییەكانی ئەم مانگە سەردانی میسر بكات.

 لە كۆتاییەكانی ساڵی رابردوو، زیاتر لە 25 كەس لە ئەنجامی تەقینەوەیەك لە كڵێسای پوترسی لە قاھیرەی پایتەخت كوژران و زیاتر لە 30 كەسی دیكەشی بریندار بوون.