به‌رپرسێكی شێروانه له‌سه‌ر ده‌نگۆی رۆیشتنی دوو یاریزانی یانه‌كه‌یان هاته ده‌نگ
ده‌نگۆی رۆیشتنی دوو ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی شێروانه بۆ ریزه‌كانی گازی باكوور به‌خێرایی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیان بڵاوبووه‌وه، به‌رپرسێكی یانه كه‌لارییه‌كه‌ش له‌سه‌ر رۆیشتنی ئه‌م دوو یاریزانه هاته ده‌نگ.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 10 نیسانی 2017، له باره‌ی چوونی (عه‌لی كاكه‌مینه و حه‌مه‌ی سابیر) بۆ ریزه‌كانی یانه‌ی گازی باكوور، فه‌رهاد كه‌ره‌م به‌ڕێوه‌به‌ری تیپی تۆپی پێی یانه‌ی شێروانه له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان24 ئه‌م ده‌نگۆیانه ڕه‌ت ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت: هیچ رێككه‌وتنێكی فه‌رمی له‌سه‌ر چوونی ئه‌م دوو یاریزانه له ئارادا نییه.
فه‌رهاد كه‌ره‌م له‌به‌رسیڤێكی كوردستان24ـدا جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه ئێمه بۆ یه‌ك كاتژمێریش ده‌ستبه‌رداری هیچ یاریزانێكمان نابین، ده‌شڵێت: ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر یاریزانه‌كانی كورسی یه‌ده‌گیش بزانین كاریگه‌ری له‌سه‌ر خولی نایابی كوردستان بكات ده‌ستبه‌رداریان نابین.
عه‌لی كاكه‌مینه كه به قه‌ناسه‌كه‌ی شێروانه ناسراوه ئه‌م وه‌رزه به 7 گۆڵ هاوشانی عه‌بدوڵڵا سه‌ربه‌ست له یانه‌ی پێشمه‌رگه لوتكه‌ی گۆڵكارانی خولی نایابیان گرتووه، حه‌مه‌ی سابیریش به مایسترۆی شێروانه ناسراوه و پێشتریش یاری بۆ هه‌ڵبژارده‌ی كوردستانیش كردووه.
یانه‌ی گازی باكووری شاری كه‌ركووك به‌مه‌ستی به‌شداریكردن له خولی یانه پله‌یه‌كانی عێراق سه‌رقاڵی رێكخستنی پێكهاته‌كه‌یه‌تی، یه‌كه‌مین یاریشی له قۆناخی پاڵاوتنه‌كان له 22ـی ئه‌م مانگه له به‌رامبه‌ر یانه‌ی برایه‌تی شاری هه‌ولێر ده‌بێت.
