ڤيديۆ.. له ديوانييه به درووشمى "ايران بره بره" قه‌يس خه‌زعه‌لييان ده‌ركرد
K24 – هه‌ولێر:
سێ قوتابى زانكۆى قادسيه له ديوانيه له ئاكامى په‌لامارى پاسه‌وانه‌كانى قه‌يس خه‌زعه‌لى به‌رپرسى ميليشياى عه‌سائيبى ئه‌هلى حه‌ق بريندار بوون.
پاسه‌وانه‌كانى خه‌زعه‌لى له درووشمى قوتابييه‌كان توڕه بوونه كه هاواريان كردووه و به درووشمى "ايران بره بره" ويستوويانه رێگرى له خه‌زعه‌لى بكه‌ن.
رێگرييه‌كه دواى ئه‌وه هات، كه ئه‌مڕۆ به بێ ئه‌وه‌ى بانگهێشتى بكه‌ن، قه‌يس خه‌زعه‌لى چووه‌ته ناو حه‌ره‌مى زانكۆى قادسييه و ويستوويه‌تى به‌شدارى له نه‌دوه‌يه‌كى زانكۆكه بكات.
موقه‌ده‌م فه‌واز حسێن، له پۆليسى ديوانييه رايگه‌ياند، پاسه‌وانه‌كانى خه‌زعه‌لى په‌لامارى قوتابييه‌كانيان داوه.
گوتيشى: ئه‌و چه‌كدارانى سه‌ر به ميليشياى عه‌سائيبى ئه‌هلى حه‌ق، ته‌قه‌يان كردووه و ويستوويانه ناڕه‌زايه‌تى قوتابييه‌كان كپ بكه‌نه‌وه.
جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى ديوانيه حه‌يده‌ر شه‌ممه‌رى له‌و باره‌يه‌وه رايگه‌ياندووه، "ايران بره بره" بووه‌ته هۆى نيگه‌رانى و توڕه‌بوونى چه‌كداره‌كانى عه‌سائيب.
گوتيشى: به‌و هۆيه‌وه ده‌يان قوتابى زانكۆكه چوونه‌ته به‌رده‌م سه‌رۆكايه‌تى زانكۆ و خۆپيشاندانيان ئه‌نجامداوه.
يه‌كێك له قوتابييه‌كان له باره‌ى ئه‌و رووداوه‌وه روونيكردووه‌ته‌وه، سه‌ره‌ڕاى درووستكردنى ئه‌و ئاژاوه‌يه، خه‌زعه‌لى هه‌ر سوور بووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى بچێته نه‌دوه‌كه‌وه و وته‌يه‌ك بخوێنێته‌وه.
گوتيشى: ئه‌و ره‌وشه‌ى خه‌زعه‌لى و پاسه‌وانه‌كانى درووستيان كرد، بووه هۆى په‌كخستنى ده‌وامى زانكۆ.