باوزا ده‌ركرا و 3 راهێنه‌ریش بۆ شوێنگره‌وه‌ی به‌ربژێر كراون

 دوای ئه‌وه‌ی ئێدگاردۆ باوزا لە پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئارجانتینا دوور خرایەوە، میدیاكانی ئارجێنتینا 3 راهێنه‌ری به‌ربژێر بۆ شوێنگره‌وه‌ی ئاشكرا ده‌كه‌ن.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، 11 نیسانی 2017، پێگه‌ی Oleـی ئارجێنتینا ئاشكرای كردووه‌ كه‌ فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئارجێنتینا بڕیاریداوه‌ بۆ شوێنگره‌وه‌ی باوزا له‌ ماوه‌یه‌كی نزیك بۆ گفتووگۆكردن له‌گه‌ڵ 3 راهێنه‌ر بچێته‌ سه‌رهێڵ.

به‌ گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه‌، فیدراسیۆنه‌كه‌ هه‌وڵه‌كانی له‌ (دیێگۆ سیمیۆنی)ـه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات، له‌ ئه‌گه‌ری شكست، به‌ره‌و (سامپاولی) راهێنه‌ری سێڤییا و پاشان (ماوریسیۆ پۆچیتینیۆ)ـی راهێنه‌ری تۆتێنهامی كردۆته‌ ئامانج.

پێگەی فەرمی فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئارجانتینا لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە کە راهێنەری هەڵبژاردەی تۆپی پێ وڵاتەکەیان دوای ئەو ئەنجامە خراپانە لە پۆستەکەی دوورخرایەوە، ناوبراو لە مانگی 8ـی ساڵی رابردوو بە راهێنەری تانگۆ دەست نیشانکرا و لە 8 یاریدا تەنها توانی 3 بردنەوە بەدەست بێنێت.

لەمبارەشەوە سەرۆکی فێدراسیۆنی ئارجانتینا ئاشکرای دەکات لە کارێکی نزیکدا راهێنەرێکی نوێ دەست نیشان دەکەن.