ئاسایشی په‌یه‌ده له ده‌ستگیركردنی ئه‌ندامانی په‌ده‌كه‌سه به‌رده‌وامه
ئه‌ندامێكی پهدهكهسهی ده‌ستگیركردووه كه هه‌ڵگری هاووڵاتینامه‌ی ئه‌ڵمانیایه
K24 - رۆژئاوا:
هێزه‌كانی ئاسایشی سه‌ر به پارتی یه‌كێتی دیموكرات (په‌یه‌ده) به‌رده‌وامن له هه‌ڵمه‌ته‌كانی ده‌ستگیركردنی ئه‌ندامانی پارتی دیموكراتی كوردستانی سووریا (په‌ده‌كه‌سه) له عه‌فرین.
ئه‌مڕۆش ئه‌و هێزانه، له شه‌شه‌مین رۆژی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یان، ئه‌ندامێكی پهدهكهسهیان به‌ناوی شه‌عبان عه‌بدولحه‌مید شێخۆ ده‌ستگیركردووه، كه هه‌ڵگری هاووڵاتینامه‌ی ئه‌ڵمانیایه، داواكارییه‌كان بۆ ئازادكردنی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی په‌ده‌كه‌سه، به‌رده‌وامه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئاسایشی په‌یه‌ده، له رۆژی 4ی نیسانی ئه‌مساڵ، ئه‌و گه‌نجه‌ی ده‌ستگیركردووه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ره‌تيكردووه‌ته‌وه ببێته شه‌ڕڤان و بچێته ریزه‌كانی ئه‌وانه‌وه، به‌و پێیه‌ی له ژێر سیسته‌می په‌یه‌ده، به زۆری چه‌كدار ده‌كرێن.
شه‌عبان باوكی 3 منداڵه، ئه‌و كاته‌ی ئاسایش ده‌ستگیریكردووه، به زۆر بردوویانه، وێڕای ئه‌وه‌ی هاووڵاتینامه‌ی ئه‌ڵمانی پیشانداون، به‌ڵام ئه‌وان هه‌ر سووربوونه له‌سه‌ر ده‌ستگیركردنی و ده‌ستییان به‌سه‌ر ته‌واوی بهڵگهنامهكانیشدا گرتووه.
پێشتر ئاسایش هه‌وڵیداوه برای شه‌عبان به زۆر بكاته چه‌كدار و بیباته ریزی شه‌ڕڤانان، به‌ڵام ئه‌و توانیویه‌تی خۆی ده‌رباز بكات و بگه‌ڕێته‌وه ئه‌ڵمانیا، كه ئه‌ویش هاووڵاتینامه‌ی ئه‌و وڵاته‌ی هه‌یه و ساڵانێكه له‌و وڵاته ده‌ژی.
هاوكات په‌ده‌كه‌سه داوای له رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كردووه، به هانای گیراوانه‌وه بچن و هه‌وڵی ئازادكردنی گیراوه سیاسییه‌كانییان بده‌ن.
هه‌ندێك له‌و ئه‌ندامانه‌ی په‌ده‌كه‌سه كه له عفرین ده‌ستگیركراون، له ساڵی 2013ه‌وه له به‌ندیخانه‌كانی په‌یه‌ده‌دان، وه‌كو: "ئه‌حمه‌د سیدۆ، ئیدریس عه‌لۆ، نه‌شئه‌ت ره‌شۆ، محه‌مه‌د مسته‌فا، نه‌بی هۆرۆ حه‌سه‌ن، عه‌لی اوغرس محه‌مه‌د،عه‌دنان جابۆ ئیبراهیم، عه‌مار عه‌دنان جه‌نجی"، كه له 2013ه‌وه تاكو ئێستا له به‌ندیخانه‌ن.
له ماوه‌ی رابردووش‌دا، زۆربه‌ی ئه‌و حزبانه‌ی سه‌ر به ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كوردین له سووریا، له‌لایه‌ن په‌یه‌ده‌وه هه‌ڵكوتراوه‌ته سه‌ر باره‌گاكانییان و ئه‌ندامانییان ده‌ستگیركراون.