ليستى ناوى ملياردێرهكانى عه‌ره‌ب بڵاوكرايه‌وه
له جيهانى عه‌ره‌بيدا 42 سه‌رمايه‌دارى ملياردێر هه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
گۆڤارى فۆربس ليستێك ناوى ده‌وڵه‌مه‌ند و ملياردێرهكانى عه‌ره‌بى بڵاوكرده‌وه.
ساڵى رابردوو به هۆى دابه‌زينى نرخى نه‌وت 8 سه‌رمايه‌دارى عه‌ره‌ب له ليسته‌كه‌دا ناويان ده‌رهێنرابوو.
بۆ ئه‌مساڵ به هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت ئه‌و 8 سهرمايهداره گه‌ڕاونه‌ته‌وه ليسته‌كه.
به گشتى له جيهانى عه‌ره‌بيدا 42 سه‌رمايه‌دارى ملياردێر هه‌ن و سامانيان ده‌گاته 123 مليار دۆلار و له ساڵى رابردوودا به رێژه‌ى 29.2 له سه‌دا سامانيانيان كۆكردووه‌ته‌وه.
ملياردێرهكان زۆرينه‌يان له عه‌ره‌بستانى سعووديهن.
سامانى 10 كه‌س له‌و ملياردێرانهى عه‌ره‌بستان ده‌گاته 42.1 مليار دۆلار.
دواى سعووديه، سه‌رمايه‌دارانى ئيمارات دێن و سامانيان ده‌گاته 27.3 مليار دۆلار.
لوبنان له پله‌ى سێيه‌مدايه و له چاو ژماره‌ى دانيشتوانيدا زۆرترين ملياردێرى هه‌يه.
ئه‌مساڵ هه‌ريه‌ك له محه‌ممه‌د صيرفى وه‌به‌رهێنه‌رى كه‌رتى خانوبه‌ره له عه‌ره‌بستان به مليارێك دۆلار و سه‌رۆك وه‌زيرانى پێشووى قه‌ته‌ر حه‌مد بن جاسم به مليارێك و 300 مليۆن دۆلار ناويان خراوه‌ته ليستهكهوه.
ريزبه‌ندى ناوه‌كان:
1.وهليد بن ته‌ڵاڵ: 22.8 مليار دۆلار.
2.ماجد فهتيم، 10.6 مليار دۆلار.
3.محه‌ممه‌د عه‌مودى، 8.1 مليار دۆلار.
سه‌باره‌ت به بنه‌ماڵه سه‌رمايه‌داره‌كان، فۆربسى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردووه، سه‌رجه‌م بنه‌ماڵه ملياردێرهكان له كه‌نداون.
به گوێره‌ى گۆڤاره‌كه 12 بنه‌ماڵه زۆرترين سه‌رمايه و پاره‌يان كۆكردووه‌ته‌وه و له باوانه‌وه بۆيان به‌جێماوه.
عهسامييهكان زياتر له سه‌دا 70ى ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانى عه‌ره‌ب پێكده‌هێنن.
بنه‌ماڵه‌كانى عه‌ره‌بستان به كۆكردنه‌وه‌ى كۆى 25.7 مليار دۆلار له پێشه‌وه‌ى بنه‌ماڵه‌كانى كه‌نداون.
ته‌نيا بنه‌ماڵه‌ى عهليان سهرمايهكهيان ده‌گاته 8 مليار دۆلار.
دواى ئه‌وان بنه‌ماڵه‌ى شايع دێت كه خاوه‌نى 5 مليار دۆلارن و دواى ئه‌وانيش بنه‌ماڵه‌ى ئه‌بو داوود دێت كه خاوه‌نى 4 مليار دۆلارن.
به به‌راورد به ساڵى رابردوو، زۆربه‌ى بنه‌ماڵه‌كان سامان و سه‌رمايه‌ى خۆيان پاراستووه و زياديان كردووه، كه‌ميان نه‌كردووه.
بنه‌ماڵه‌كانى حهكير و خرافى ساڵى پێشوو له ليسته‌كه ناويان نه‌هێنرابوو، ئه‌مساڵ گه‌ڕاونه‌ته‌وه ناو ليستى سهرمايهداره ملياردێرهكان.
هه‌روه‌ها بۆ يه‌كه‌مجاره بنه‌ماڵه‌ى فههيد به يه‌ك مليار دۆلاره‌وه ناويان له ليسته‌كه تۆمار ده‌كرێت.