ھەدەسە چووە ناو تەبقە

ئۆپەراسیۆنەكە بە پشتیوانی ھاوپەیمانان بەڕێوەدەچێت

K24 - تەبقە

لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی "توڕەیی فوڕات" بۆ دەركردنی داعش لە شاری رەققە، ھێزەكانی سووریای دیموكرات چوونەتە نێو شارۆچكەی تەبقە و شەڕێكی سەخت لە ئارادایە.

پەیامنێری كوردستان24 لەبەرەكانی شەڕ لە تەبقە رایگەیاند: "ھێزەكانی سووریای دیموكرات (ھەسەدە) بە پشتیوانی ھێزەكانی ھاوپەیمانان، توانیان بچنە نێو گەڕەكەكانی شارۆچكەی تەبقە، ئێستا شەڕێكی سەخت لەئارادایە".

لە 13 ئەم مانگەدا، فه‌رمانده‌یی گشتی ژووری چالاكی ئۆپه‌راسیۆنی توڕه‌یی فورات له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، ده‌ستیان به‌ قۆناغی چواره‌می ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ كردووه‌ و دەیانەوێت بە تەواوی ئابلوقەی شاری رەققە بدەن.

هێزه‌كانی سووریای دیموكرات رۆژی 5 تشرینی دووه‌می 2016 ئۆپه‌راسیۆنی توڕه‌یی فوراتیان بۆ كۆنترۆڵكردنی شاری ره‌ققه‌ ده‌ستپیكرد و له‌ سێ قۆناغی یه‌كه‌می ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ ناوچه‌یه‌كی زۆریان له‌ هه‌ر چوار لای رەققە‌ كۆنترۆڵكرد و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به‌تایبه‌تی ئه‌مریكا به‌ پێدانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و زرێپۆش و پشتگیری هه‌وایی به‌شداری له‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌ كردووه‌.

ھەسەدە له‌ به‌یاننامه‌كه‌یدا داوا له‌ خه‌ڵكی ناوچه‌كانی شه‌ڕ ده‌كات یارمه‌تیده‌ری هێزه‌كانیان بنن و خۆیان له‌ باره‌گاكانی داعش دوور رابگرن، بۆ ئه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش هاووڵاتیانی سڤیل وه‌ك قه‌ڵغانی مرۆیی به‌كار نه‌هێنن.