عەلی باپیر: وەک لایەنە ئیسلامییەکان لەگەڵ سەربەخۆیداین

"دەبێ پێشتر زەمینەسازی بۆ بكرێت"

K24 - سلێمانی

لە كۆنفرانسی لایەنە ئیسلامییەكان كە لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو، عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی، سەربەخۆیی بەمافی رەوای خەڵك كوردستان زانی و رایگەیاند، كوردیش وەك میللەتانی دیكە دونیا، مافی رەوای خۆیەتی سەربەخۆ بێت، بەڵام دەبێت پێشتر زەمینەسازی بۆ بكرێت و دامەزراوەكانیش كارابكرێنەوە.

گوتیشی: وەك لایەنە ئیسلامییەكان سەدا سەد لەگەڵ سەربەخۆیی كوردستانداین".