به ڤیدیۆ، بزانه دوای سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی ریال مه‌درید چی روویدا؟
له‌م وه‌رزه ریال مه‌درید 3 یاری به‌بێ (بی بی سی) ئه‌نجامداوه و هه‌ر 3 یارییه‌كه‌شی بردۆته‌وه
له هه‌فته‌ی 23ـه‌مینی لالیگای ئیسپانیا، یانه‌ی ریال مه‌درید سه‌ركه‌وتنێكی به تامی بردنه‌وه‌ی ناسناوه‌كه تۆمار كرد، كاتێك به 3 گۆڵ به‌رامبه‌ر 2 گۆڵ له یانه‌ی خیخۆنی برده‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 15 نیسانی 2017، یانه‌ی ریال مه‌درید له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی بووه میوانی یانه‌ی خیخۆن.
له خوله‌كی 14 دۆجی كۆبی كرواتی یانه‌ی خیخۆنی به گۆڵێك پێشخست، دواتر له خوله‌كی 17 ئیسكۆ ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسانكرده‌وه.
له گێمی دووه‌م، یانه‌ی خیخۆن جارێكی دیكه پێشكه‌وته‌وه، ئه‌مجاره‌یان له خوله‌كی 50 بوو كاتێك میكێل ڤاسكا گۆڵی دووه‌می بۆ خاوه‌ن یاریگه زیاد كرد.
پاشان له خوله‌كی 59 دانیلۆ تۆپێكی بۆ نێو گۆڵی خیخۆن به‌رز كرده‌وه و ئه‌لڤارۆ مۆراتا به لێدانێكی سه‌ر ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسانكرده‌وه.
له كۆتاییه‌كانی یارییه‌كه، ئیسكۆی پاڵه‌وانی ریال مه‌درید گۆڵی بردنه‌وه‌ی تۆمار كرد، به‌مه‌ش یانه‌كه‌ی به 3 گۆڵ و 3 خاڵ گه‌ڕانده‌وه مه‌درید.
یانه‌ی ریال مه‌درید به كۆكردنه‌وه‌ی 75 خاڵ، شوێنی خۆی له لوتكه‌ی لالیگا قایمتر كرد، یانه‌ی خیخۆنیش به 22 خاڵ له پله‌ی حه‌ڤده‌یه‌می ریزبه‌ندییه‌كه ده‌بینرێت.
رووداو و ئاماره گرینگه‌كانی یارییه‌كه:
ـ ئه‌لڤارۆ مۆراتا هێرشبه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید ژماره‌ی گۆڵه‌كانی له‌م وه‌رزه‌ی لالیگا گه‌یانده 11 گۆڵ.
ـ مۆراتا له‌م وهلازه دووه‌م باشترین گۆڵكاری ریال مه‌دریده له‌سه‌رجه‌م پاڵه‌وانییه‌تییه‌كان (17) گۆڵ.
ـ ئیسكۆ ناوه‌ڕاستكاری یانه‌ی ریال مه‌درید گۆڵی نۆیه‌می له‌م وه‌رزه‌ی خۆی له لالیگا تۆمار كرد.
ـ دۆج كۆپی هێرشبه‌ری كرواتی نۆیه‌مین گۆڵی ئه‌م وه‌رزه‌ی به درێسی خیخۆن له لالیگا تۆمار كرد.
ـ میكێل ڤاسكاس، ناوه‌ڕاستكاری یانه‌ی سپۆرتینگ خیخۆن تاكه گۆڵی خۆی له‌م وه‌رزه‌ی لالیگا تۆمار كرد.
ـ فابیۆ كوینترا، به‌رگریكاری پورتوگالی، دوای دابڕانی بۆ ماوه‌ی 164 رۆژ گه‌ڕایه‌وه پێكهاته‌ی ریال مه‌درید.
ـ 54 یارییه له‌سه‌ریه‌ك ریال مه‌درید گۆڵ تۆمار ده‌كات، تاكه یانه‌یه له مێژووی ئیسپانیا خاوه‌نی زنجیره گۆڵتۆماركردنه بێت.
ـ له‌م وه‌رزه ریال مه‌درید 3 یاری به‌بێ (بی بی سی) ئه‌نجامداوه و هه‌ر 3 یارییه‌كه‌شی بردۆته‌وه.