زێدان پێكهاته‌ی یانه‌كه‌ی بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی بایرن میونشن راگه‌یاند
5 یاریزان به‌هۆكاری جیاواز دوورخراونه‌ته‌وه
زێدانی راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید لیستێكی 19 یاریزانی بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به‌رامبه‌ر بایرن میونشن راگه‌یاند، گاریس به‌یل هاوشانی 4 یاریزانی دیكه دووخراونه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 17 نیسانی 2017، یانه‌ی ریال مه‌درید پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌ی بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی بایرن میونشن راگه‌یاند، له زیزۆ بۆ ئه‌م یارییه گاریس به‌یل، پیپی و ڤارانی به‌هۆی پێكانه‌وه دوورخستۆته‌وه، ماریانۆ و فابیۆ كوینتراو به‌هۆكاری ته‌كنیكی بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی بانگهێشت نه‌كراون.
بڕیاری سبه‌ی سێشه‌ممه، له یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناخی هه‌شتی چامپیۆنزلیگ له یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ له كاتژمێر 21:45 خوله‌ك، ریال مه‌درید و بایرن میونشن به‌یه‌ك ده‌گه‌ن.
