به‌پێی ئه‌م 3 به‌ڵگه‌یه بایرن میونشن ئه‌مشه‌و ریال مه‌درید له چامپیۆنزلیگ ده‌رده‌كات
ئه‌مشه‌و جیهان به تامه‌زرۆییه‌وه چاوه‌ڕوانی یارییه ئاگرینه‌كه‌ی نێوان ریال مه‌درید و بایرن میونشن ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌رچی یانه مه‌دریدییه‌كه له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی له بایرن میونشنی برده‌وه، به‌ڵام ئه‌م هۆكارانه‌ی خواره‌وه ده‌یسه‌لمێنێت كه بایرن میونشن ده‌توانێت ئه‌نجامه‌كه ئاوه‌ژوو بكاته‌وه و ریال مه‌درید له چامپیۆنزلیگ بكاته ده‌ره‌وه.
گه‌ڕانه‌وه‌ی لیڤاندۆڤسكی
له یاریی رابردوو له ماوه‌ی 81 خولهك تۆماس موله‌ر نه‌یتوانی شوێنی رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی پڕبكاته‌وه، به‌ڵام بۆ ئه‌م یارییه قه‌ناسه پۆڵه‌ندییه‌كه گه‌ڕاوه‌ته‌وه، مه‌دریدییه‌كان به ته‌واوه‌تی له‌م یاریزانه تۆقیون، چونكه له یاریی پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگی 2013 لیڤاندۆڤسكی به درێسی دۆرتمۆند 4 گۆڵی له‌سه‌ریه‌كی له ریال مه‌درید تۆمار كرد و یانه مه‌دریدییه‌كه‌ی له چامپیۆنزلیگ ده‌ركرد، لیڤا یه‌كه‌م یاریزانه له مێژووی چامپیۆنزلیگ سووپه‌رهاتریكی تۆمار كرد بێت.
ئه‌زموون رۆڵی خۆی ده‌بینێت
له یاریگه‌ی ئالیانز ئارینا، قوتابی شكستی به مامۆستا هێنا، به‌تایبه‌تی له گێمی دووه‌م زیزۆ هه‌موو شته‌كانی به‌سوودی تیپه‌كه‌ی شكانده‌وه، به‌ڵام نابێت گه‌وره‌یی ئانچیلۆتی له‌بیر بكرێت، ئه‌م پیاوه قژ سپییه خاوه‌نی زۆرترین ناسناوی چامپیۆنزلیگه، ئانچیلۆتی 3 ناسناوی چامپیۆنزلیگی له‌گه‌ڵ دوو یانه‌ی جیاواز (ئه‌ی سی میلان و ریال مه‌درید) بردۆته‌وه.
ئانچیلۆتی له 2010 به هاوكاری زێدانی یاریده‌ده‌ری سه‌ركردایه‌تی بردنه‌وه‌ی ده‌یه‌مین ناسناوی چامپیۆنزلیگی بۆ ریال مه‌ردید كرد، ئه‌و ته‌واو له بارودۆخی یانه مه‌دریدییه‌كه شاره‌زایه.
ئانچیلۆتی سه‌رپه‌رشتی زیاتر له 150 یاری له چامپیۆنزلیگ كردووه له كاتێكدا زێدان ته‌نیا 10 یاری له‌م پاڵه‌وانییه‌تییه به‌ڕێوه بردووه.
ئامار و داتایه‌كان له به‌رژه‌وه‌ندی یانه باڤارییهكهن
له ڕووی هێڵی پێشه‌وه هه‌ردوو یانه له‌یه‌كتر نزیكن، بایرن میونشن 25 گۆڵی له‌م وه‌رزه‌ی چامپیۆنزلیگ تۆمار كردووه، له به‌رامبه‌ردا ریال مه‌درید خاوه‌نی 24 گۆڵه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، بایرن 137 ده‌رفه‌تی گۆڵكردنی ره‌خساندووه، له به‌رامبه‌ردا ریال مه‌درید خاوه‌نی 119 ده‌رفه‌تی گۆڵكردنه، بایرن 175 لێدانی ئاراسته‌ی گۆڵی به‌رامبه‌ر كردووه، ریال مه‌درید خاوه‌نی 165 لێدانه.
له ڕووی رێژه‌ی پاسی درووسته‌وه بایرن میونشن خاوه‌نی (5683) پاسی درووسته، له به‌رامبه‌ردا ریال مه‌درید خاوه‌نی (4292) پاسی دروسته، جیا له‌وه‌ش بایرن میونشن له‌م وه‌رزه 2 جار تۆڕه‌كه‌ی به‌خاوێنی هێشتۆته‌وه، به‌ڵام هیچ یارییه‌ك نه‌بووه له‌م وه‌رزه ریال مه‌درید تۆڕه‌كه‌ی نهههژێندرێت.
.jpg)