ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز هێرشی حووسییەکان بۆ سەر سعوودیە سەرکۆنە دەکات

ئەمڕۆ یەکشەممە، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، بە توندی سەرکۆنەی هێرشەکانی حووسییەکان بۆ سەر ژێرخانی سعوودیە دەکات.

گۆتێرێز جەختیکردەوە، پاراستنی ئازادیی هاتوچۆی دەریایی لە ناوچەکەدا، بەتایبەت گەرووی باب مەندەب، گرنگییەکی زۆری هەیە. گوتێرێش دژایەتیی خۆی بۆ ئەو هێرشانە دەربڕی کە کەشتییەکانی سعوودیە دەکەنە ئامانج و ئەو کردەوانەی بە قبووڵنەکراو وەسفکرد.

ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان دووپاتیکردەوە، پێویستە بەتەواوی رێز لە ماف و ئازادیی هاتوچۆی دەریایی بگیرێت.

شەممەی رابردوو، گۆتێرێز پێشوازیی لە جاسم بەدیوی، ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی هاریکاریی کەنداو کرد. ئەم دیدارە لە پەراوێزی بەشداریکردنی بەدیوی لە کۆبوونەوەکانی خولی 81ـی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک بەڕێوەچوو.

لە کۆبوونەوەکەدا، هەردوو لا هێرشەکانی میلیشیای حووسییەکانیان بۆ سەر سعوودیە و بە ئامانجگرتنی دامەزراوە مەدەنییەکان سەرکۆنە کرد. ئەوان رایانگەیاند، ئەو هێرشانە هەڕەشەن بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە و ژمارەیەک دۆسیەی ناوچەیی و هەوڵە دیپلۆماسییەکانی پەیوەست بەو بارەیان تاوتوێ کرد.