هێليكۆپته‌رێكى سه‌ربازى سعووديه به 12 سه‌رنشينه‌وه تێكشكا
ئه‌و هێليكۆپته‌ره له جۆرى بلاك هوكى ئه‌مريكى بووه
K24 – هه‌ولێر:
فه‌رمانده‌ى هاوپه‌يمانێتى عه‌ره‌بى له دژى حوسييه‌كانى يه‌مه‌ن هه‌واڵى كوژرانى 12 سه‌رباز و تێكشكانى هێليكۆپته‌رێكى جه‌نگى عه‌ره‌بستانى بڵاوكرده‌وه.
له به‌ياننامه‌يه‌كدا، هاوپه‌يمانێتييه‌كه رايدگهياندووه، ئه‌و هێليكۆپته‌ره له جۆرى بلاك هوكى ئه‌مريكى بووه و له ميانهى هه‌ڵفڕينى به ئاسمانى پارێزگاى مهئرهبى يه‌مه‌ندا تێكشكاوه.
به گوێره‌ى زانيارييه سه‌ره‌تاييه‌كان له‌و هێليكۆپتهرهدا 12 ئه‌فسه‌رى هێزه چه‌كداره‌كانى سعووديه كوژراوون.
تا ئێستا هۆكارى تێكشكانى هێليكۆپته‌ره‌كه ئاشكرا نه‌كراوه.
له ئازار/ مارسى 2014ه‌وه سعوديه سه‌رۆكايه‌تى هاوپه‌يمانێتييه‌كى عه‌ره‌بى وڵاتانى كه‌نداو ده‌كات بۆ هێرشكردنه سه‌ر حووسييه‌كانى يه‌مه‌ن و له‌ناوبردنى ده‌سه‌ڵاته‌كه‌يان.