حزبوڵڵا هۆشدارى ده‌داته ئه‌رده‌ن
هۆشدارى دا له گواستنه‌وه‌ى ره‌وشى سووريا بۆ ئه‌رده‌ن له رێى تهكفيرييهكانهوه.
K24 – هه‌ولێر:
جێگرى ئه‌ميندارى گشتى حزبوڵڵاى لوبنان نه‌عيم قاسم هۆشدارى دا له گواستنه‌وه‌ى ره‌وشى سووريا بۆ ئه‌رده‌ن له رێى تهكفيرييهكانهوه.
له چاوپێكه‌وتنێكيدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ى ئه‌خبارى لوبنانى، نه‌عيم قاسم گوتى: پێويسته ئاگادارى ئه‌وه بين كه تهكفيرييهكان له ئه‌رده‌ن گه‌شه ده‌كه‌ن و ئه‌وه‌ش مه‌ترسى لێده‌كرێت.
گوتيشى: دوور نييه ره‌وشى سووريا له رێى ئه‌و تهكفيريانهوه بگوازرێته‌وه بۆ ئه‌رده‌ن.
ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه ره‌وتى سهلهفييه تهكفيرييهكان له ئه‌رده‌ن رووى له گه‌شه كردووه و ئه‌وه‌ش نيگه‌رانى زۆرێك له ناوه‌نده‌كانى شيعهى لێكه‌وتووه‌ته‌وه.