رۆژنامەنووسێك لە رەققە گیانی لە دەستدا

بەھۆی تەقینەوەی مینێكی چێندراو گیانی لە دەستداوە

K24 - ھەولێر

رۆژنامەنووسێكی سەر بەناوەندی راگەیاندنی یەكینەكانی پاراستنی گەل "یەپەگە" لە رەققە گیانی لە دەستدا.

یەكینەكانی پاراستنی گەل رایگەیاند، رۆژی 20 ئەم مانگە رۆژنامەنووسێكی سەر بەناوەندەی راگەیاندنی یەپەگە، بەناوی غەریب رەشۆ ناسراو بە غەریب وڵات، بەھۆی تەقینەوەی مینێكی چێندراو لە رەققە گیانی لە دەستداوە.

وەك لە راگەیەندراوەكەی یەپەگە داھاتووە، غه‌ریب وڵات خەڵكی شاری عەفرینی رۆژئاوای كوردستان بووە و ته‌مه‌ن 25 ساڵ بوو، یه‌کێک بووه‌ له‌ دامه‌زرێنه‌رانى ناوه‌ندى راگه‌یاندنى یه‌کینه‌کانى پاراستنى گه‌ل "یه‌په‌گه"‌.

رۆژنامەنووسێك لە رەققە گیانی لە دەستدا
رۆژنامەنووسێك لە رەققە گیانی لە دەستدا
رۆژنامەنووسێك لە رەققە گیانی لە دەستدا