لە سلێمانی گفتوگۆ لەبارەی ئاستەنگ و پێشڤەچوونی كاری رۆژنامەوانی كرا

"دەبێ پێوەر ھەبێت بۆ وەرگرتنی رۆژنامەنووسان و بەھاكانی رۆژنامەنووس رەچاو بكرێت"

K24 - سلێمانی

دوای تێپەڕبوونی 119 ساڵ بەسەر دەرچوونی یەكەمین رۆژنامەی كوردی، شارەزایانی بواری راگەیاندن دەڵێن، رۆژنامەگەری كوردی بەرەو پێشوەچوونی زۆری بەخۆیەوە بینینوە و ئاماژە بۆ ئەوەشدەكەن كە لە ماوەی چەندین ساڵی رابردوودا دەتواندرا پێشكەوتنی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت.

ستران عەبدوڵڵا، نووسەر و رۆژنامەنووس بە كوردستان24 گوت: "بۆ باشتركردنی كاری رۆژنامەوانی لە كوردستان، دەبێ لە دەزگاكانەوە دەست پێ بكرێت و پێوەر ھەبێت بۆ وەرگرتنی رۆژنامەنووسان و بەھاكانی رۆژنامەنووس رەچاو بكرێت".

چرۆشەھاب مامۆستای زانكۆ لە بەشی راگەیاندن دەڵێ: "دەمانەوێت لە رێگەی رێكخستنی پانێل ئەو كەسانەی كە بەھۆی ئەزموون و توانای خۆیان چەند ساڵێكە لە بواری میدیا كاردەكەن، لەگەڵ خەڵكی دیكەی شارەزا و ئەكادیمی گفتوگۆ بكرێت، بۆ ئەوەی ئاستەنگ و گرفتەكانی بەردەم كاری رۆژنامەوانی دیاربكرێت".

Fly Erbil Advertisment