داعش داواى لێبوردن له ئيسرائيل ده‌كات
وه‌زيرى به‌رگرى ئيسرائيل، موشێ يه‌عالون، رايگه‌ياند، داعش يه‌كجار به هه‌ڵه ته‌قه‌ى له جۆلان كرد، ده‌ستبه‌جێ داواى لێبوردنى كرد.
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى پێشووى به‌رگرى ئيسرائيل، موشێ يه‌عالون، رايگه‌ياند، داعش يه‌كجار به هه‌ڵه ته‌قه‌ى له جۆلان كرد، ده‌ستبه‌جێ داواى لێبوردنى كرد.
كه‌ناڵى ده‌يه‌مى ئيسرائيل، له زارى وه‌زيرى ئاسايش و به‌رگرى پێشووى ئيسرائيل موشێ يه‌علون، بڵاويكرده‌وه، يه‌كجار داعش له سوورياوه ته‌قه‌ى له ناوچه‌ى جۆلانى ژێر ده‌ستى ئيسرائيل كرد، ده‌ستبه‌جێ داواى لێبوردنى كرد.
يه‌عالون گوتيشى: شه‌وى هه‌ينى رابردوو ئه‌و رووداوه روويدابوو. به‌ڵام زۆربه‌ى حاڵه‌ته‌كانى ته‌قه‌كردن له جۆلان له ژێر ده‌سه‌ڵاتى سوپاى سوورياوه ئه‌نجامدراوون.
ئه‌و به‌رپرسه‌ى پێشووى ئيسرائيل، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كرد، ئێرانييه‌كان له پشت ئه‌و هێرشانه‌وه‌ن كه ده‌كرێنه سه‌ر هێزه‌كانى ئيسرائيل له ناوچه‌ى جۆلانى ژێر ده‌ستى ئيسرائيل.
گوتيشى: داعش ته‌نيا يه‌كجار ته‌قه‌ى به هه‌ڵه لێكردووين و ئێرانييه‌كان به‌رده‌وام ته‌قه له هێزه‌كانمان ده‌كه‌ن.