زه‌واهری داوای شه‌ڕی گه‌ریلایی لە عێراق و سوریا ده‌كات
داوا لە خەڵكی شام دەكات خۆیان بۆ شەڕێكی درێژخایەن ئامادە بكەن
K24 - ھەولێر
ئه‌یمه‌ن زه‌واهری رێبه‌ری رێكخراوی قاعیده داوا له گرووپه جیهادییه‌كانی سوریا ده‌كات شه‌ڕی گه‌ریلایی به‌رامبه‌ر رژێمی ئه‌سه‌د و ئێرانی هاوپه‌یمانی و هه‌روه‌ها هیزه‌كانی رۆژئاوا بگرنه‌به‌ر.
رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، زه‌واهری له په‌یامێكی ده‌نگیدا داوای له گرووپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به قاعیده كرد دان به‌خۆدا بگرن و پێویسته خۆیان ئاماده بكه‌ن بۆ شه‌ڕێكی درێژخایه‌ن له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی رۆژئاوا له عێراق و سوریا و گرووپه شیعه‌كانی سه‌ر به ئێران كه بۆ رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د شه‌ڕ ده‌كه‌ن.
ده‌شڵێت "خه‌ڵكه‌كه‌مان له شام خۆیان ئاماده بكه‌ن بۆ شه‌ڕێكی درێژخایه‌ن له‌گه‌ڵ خاچپه‌رستان و هاوپه‌یمانه شیعه و عه‌له‌وییه‌كانیان".
زه‌واهری له په‌یامه ده‌نگییه‌كه‌یدا، شیعه و عه‌له‌وییه‌كان به رافزین به‌ناو ده‌كات و ده‌ڵێت "جیهادییه‌كان له لایه‌ن دوژمنانه‌كانیانه‌وه كراونه‌ته ئامانج، چونكه شه‌ریعه‌تی ئیسلامیان له سوریا سه‌پاند و رۆژئاوا و هاوپه‌یمانه‌كانی هه‌موو كارێك ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی پێشی به شه‌پوڵی ئیسلامی بگرن، كه ناوچه‌كه‌ی ته‌نیوه".
كاتی تۆماركردنی ئه‌م په‌یامه ده‌نگییه‌ی زه‌واهیری روون نییه، كه تێیدا ده‌ڵێت "جیهاد ته‌نیا تایبه‌ت نییه به سوریا، به‌ڵكو پەیوەندی بە تەواوی موسڵمانان ھەیە".
به‌ره‌ی نوسه‌ره‌ی پێشووی سه‌ر به قاعیده ئێستا سه‌رۆكایه‌تی هاوپه‌یمانییه‌كی ئیسلامی ناسراو به "تحریر شام" ده‌كات، له شه‌ڕی دژی هێزه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌د و هاوپه‌یمانه ئێرانی و رووسییه‌كانی. ئەم گرووپە رۆڵێكی سەرەكی لە كۆنترۆڵكردنی پارێزگای ئیدلب ھەیە، لە ماوەی چەند مانگی رابردوو بووەتە ئامانجی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆكایەتی ئەمریكا.