بوومەلەرزەیەك دەربەندیخانی ھەژاند

گوڕەكەی ئاشكرا كراوە و زیانی بەدواوە نەبووە

K24 - گەرمیان

ھەرێم جاف پەیامنێری كوردستان24 لە گەرمیان رایگەیاند: "بەرەبەیانی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 2 پله بەپێوەری رێختەر ناوچەکانی دەریاچەی دەربەدیخانی ھەژاند".

ھەر لەبارەی بوومەلەرزەكەوە، فەرمانگەی كەشوھەوای گەرمیان بڵاویكردووەتەوە: "بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممه بەرواری  27/4/2017 بوومەلەرزەیەك بەگوڕی 2 پله بەپێوەری رێختەر ناوچەکانی دەریاچەی دەربەندیخانی ھەژاند لە قوڵایی 10کم ژێر زەوی".

شارۆچكەی دەربەندیخان بە دووری 68 كیلۆمەتر دەكەوێتە باشووری رۆژھەڵاتی شاری سلێمانییەوە، بەگوتەی شارەزایانی كەشناسیی بەهۆی ھەڵكەوتەی جوگرافیی، ئەگەری روودانی زەمینەلەرزە لە دەربەندیخان زیاترە بە بەراورد لەگەڵ شارەکانی دیكەی باشووری كوردستان، بەوپێیەی دەربەندیخان ھاوسنوورە لەگەڵ ئێران، كە یەكێكە لەو وڵاتانەی زۆر زەمینەلەرزە دەیھەژێنێ.