ئەم وێنەیە میدیاكانی توركیای به خۆوه سه‌رقاڵكردووه
پەیوەندییەكانی ئۆجەلان لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپا رێك دەخست
K24 - ھەولێر
رۆژێك پاش ھێرشی ھەوایی توركیا بۆ سەر بارەگای فەرماندەیی یەپەگە لە چیای قەرچووغ، شاندێكی سەربازی ئەمریكا سەردانی شوێنەكەی كرد و وێنەكانی ئەم شاندە لەگەڵ فەرماندەكانی یەپەگە بڵاوكراوەتەوە.
میدیاكانی توركیا بڵاویانكردەوە، یەكێ لەو كەسانەی بە جلوبەرگی یەپەگە لەگەڵ فەرماندەی سەربازی ئەمریكا دەركەوتووە، بەرپرسێكی پێشووی پەكەكەیە و توركیا چوار ملیۆن لیرە بۆ كوشتنی دیاریكردووە.
په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆل ئه‌و پرسیاره‌ی له گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا مارك تۆنه‌ر كردبوو، كه فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازیی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌رپرسه‌ی په‌كه‌كه كۆبووه‌ته‌وه و ره‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆریشی له میدیاكانی توركیا لێكه‌وته‌وه.
عەبدی فەرھاد شاھین خەڵكی عەفرین بە ناوی شاھین جلۆ، كاری وه‌رگێرانی بۆ فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كه‌ی ئه‌مریكا ده‌كرد، ئەوكاتەی سەردانی شوێنی بۆردوومانەكەی كردبوو.

شاهین جلۆ له سه‌رده‌می ده‌رچوونی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان لە سوریا، به‌رپرسایه‌تی په‌كه‌كه‌ی له ئه‌وروپا له ئه‌ستۆ بوو و په‌یوه‌ندییه‌كانی ئۆجه‌لان له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌وروپا رێكده‌خست.
له سه‌رده‌می سەردانەكانی شاندی ھەدەپە بۆ ئیمرالی بە بەردەوامی ناوی شاھین جلۆ دەھات و ئەوكات لە شاری كوبانێ بوو.
بە گووتەی رێدوور خەلیل گوتەبێژی یەپەگە، "20 شەڕڤان لە ھێرشی فرۆكەكانی توركیا بۆ سەر بارەگای یەپەگە لە چیای قەرەچووغ لە رۆژئاوای كوردستان شەھیدبوون و 18 دیكەشی برینداربوون".
فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا رۆژی سێشەممەی رابردوو، ھاوكات ھێرشیانكردبووە سەر چیای شنگال و بەھۆیەوە پێنج پێشمەرگە شەھیدبوون و نۆی دیكەشی برینداربوون.
