روونكردنه‌وه‌یه‌ك له سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه
سه‌باره‌ت به سه‌ردانی شاندێكی په‌رله‌مانتارانی كوردستان بۆ په‌رله‌مانی ئه‌وروپا
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان، له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا، سه‌باره‌ت به بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی چوونی شاندێكی په‌رله‌مانی كوردستان، بۆ په‌رله‌مانی ئه‌وروپا، رایده‌گه‌یه‌نێت، هیچ شاندێكی په‌رله‌مانی كوردستان له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی ئه‌وروپاوه داوهتنهكراوه.
له به‌شێكی دیكه‌ی روونكردنه‌وه‌كه‌دا، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، ئەو پەرلەمانتارانە بە هەماهەنگی لە نێوان خۆیاندا و بە بێ ئاگاداریكردنی سەرۆكایەتی پەرلەمان و رێكارە یاساییەكانی گەشتكردنی پەرلەمانتاران ئەم سەردانەیان ئەنجامداوە، بۆیە بەدواداچوون دەربارەی ئامانج و مەبەستەكانی ئەم سەردانە دەكرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كیش، كه نه‌یویست ناوه‌كه‌ی بڵاوبكرێته‌وه، رایگه‌یاند، ئه‌و په‌رله‌مانتارانه له رێگه‌ی نوێنه‌ری پارتی گه‌لانی دیموكرات (HDP) له یه‌كێتی ئه‌وروپا، كۆبوونه‌وه‌كه‌یان بۆ رێكخراوه و كۆبوونه‌وه‌كانیش له‌سه‌ر داوای خۆیان بووه.
سه‌رچاوه‌كه راشیگه‌یاند، په‌رله‌مانتارانی 4 فراكسیۆنی په‌رله‌مانی كوردستان بوونه، 3 له‌و فراكسیۆنانه به‌شدارن له حكوومه‌ت، لە رێگای نوێنەری HDP لە یەکێتی ئەوروپا چەند کۆبوونەوەیه‌كیان بۆ رێکخراوە.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، کۆبوونەوەکان لەگەڵ فراكسیۆنی چەپەکان بووه كه خۆیان داوای ئەو کۆبوونەوانەیان کردووە.